وه‌زیرى ته‌ندروستى: پێنج هه‌زار ڤاکسینى کۆرۆنا ده‌گاته هه‌رێم
"ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ کارمه‌ندانى ته‌ندروستییه.. به‌شێکى ڤاکسینه‌کان بۆ هاوڵاتیانى چین به‌کاردێت"
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" سبه‌ى شه‌و پێنج هه‌زار ڤاکسینى کۆرۆنا له وڵاتى چینه‌وه ده‌گاته هه‌رێمى کوردستان و عێراق".
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 28ى شوباتى 2021، سامان به‌رزنجی وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له دواى کردنه‌وه‌ى به‌شێکى گه‌وره‌ى چاودێرى چێ به‌ناوى نه‌خۆشخانه‌ى لالاڤ له شارى هه‌ولێر، به رۆژنامه‌نوسانى راگه‌یاند: "سبه‌ى شه‌وى دوشه‌ممه کاروانى یه‌که‌مى ڤاکسینى (سینۆفارم)ى چینى ده‌گاته هه‌رێمى کوردستان و عێراق، که بڕى ھه‌رێمى کوردستان له‌و کاروانه پێنج هه‌زار ڤاکسینه".
ناوبراو راشیگه‌یاند:" له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى ڤاکسینه‌که پێویستى به ھه‌ندێک پشکنین ھه‌یه و دواتر بڕیار له‌کاتى به‌کارھێنانى ده‌درێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، به‌شێک له‌و ڤاکسینانه له‌سه‌ر داواى کنسوڵى چین بۆ ئه‌و ھاوڵاتییه چینیانه به‌کارده‌ھێنرێت که له ھه‌رێمى کوردستانن، وتیشى:" نزیکه‌ى چوار هه‌زار دانه‌شى بۆ کارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌کارده‌ھێندرێت و به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ته‌ندروستییه‌کان دابه‌ش ده‌کرێت، که بۆ ھه‌ر که‌سێک دو ژه‌م به‌کارده‌ھێندرێت، واته دوو هه‌زار که‌س ده‌کات".