بۆ گه‌رمکردنه‌وه به‌کارنه‌هێنرێت کاتژمێره‌کانى کاره‌باى نیشتمانى زیاتر ده‌بێت
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم:

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که بۆ مانگى ئادارى ئه‌مساڵ به‌راورد بهمانگى شوبات پێدانى کاره‌با به‌هاووڵاتیان زیاد ده‌کات و ده‌شڵێت:» بۆ گه‌رمکردنه‌وه به‌کارنه‌هێندرێت کاتژمێره‌کانى کاره‌باى نیشتمانى زیاتر ده‌بێت».
ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باو به‌ڕێوه‌به‌رى کۆنترۆڵى کاره‌باى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» به‌دڵنیاییه‌وه کاره‌با له‌مانگى ئادار باشتر ده‌بێت له‌مانگى شوبات، یه‌کێک لههۆکارهکانیش ئه‌وه‌یه بهرههمهێنانێکى باشمان هه‌یه، خواستیش له‌سه‌ر به‌کارهێنانى کاره‌با داده‌به‌زێت، چونکه پله‌کانى گه‌رما به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه ده‌چێت».
هه‌روه‌ها وتیشی:» ئه‌گه‌ر کاره‌با بۆ گه‌رمکردنه‌وه له‌وه‌رزى سه‌رمادا به‌کارنه‌هێنرێت ئه‌وا دۆخى کاره‌با له‌هه‌رێم باشتر ده‌بێت و کاتژمێرى زیاتر ده‌درێته هاووڵاتیان، ته‌نها له‌حاڵه‌تى بوونى گرفتى ته‌کنیکى کاته‌کانى پێدانى کاره‌با تێکده‌چن ئه‌گه‌رنا به‌رنامه‌ى پێدانى کاره‌با به هاووڵاتیان روونه«.
هاوکات، پێشیوابوو تێکڕاى پێدانى کاره‌با به‌هاووڵاتیان له‌مانگى شوباتى 2021 نزیکه‌ى (16) کاتژمێر بووه، به‌ڵام بۆ ئه‌م مانگه زیاد ده‌کات.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که 80%ى کێشه‌کانى که‌میى کاره‌با له‌هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌بێت به‌به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک بۆ هاوبه‌شانى کاره‌با.
