وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم: رێگه‌ى لێنه‌گیرێت کۆرۆناى گۆڕاو ته‌شه‌نه ده‌کات
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى منداڵان له‌سلێمانى ئاماژه به‌وه‌ده‌دات قورسه منداڵان خۆیان له‌ڤایرۆسى کۆرۆنا بپارێزن، وته‌بێژى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمیش ده‌ڵێت:» ئه‌گه‌ر رێگه‌ى لێنه‌گیرێت کۆرۆناو کۆرۆناى گۆڕاو ته‌شه‌نه ده‌کات».
ئاسۆ حه‌وێزی، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد منداڵانى توشبووى کۆرۆنا هه‌یه که‌ته‌مه‌نیان شه‌ش ساڵ و سێ ساڵه‌و مه‌ترسی له‌سه‌ریان بوونى هه‌یه.
هه‌روه‌ها وته‌بێژى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم وتیشى:»له‌گه‌ڵ بوونى ڤایرۆسى کۆرۆناو کۆرۆناى گۆڕاو له‌هه‌رێم ئه‌گه‌ر رێگه‌ى لێنه‌گیرێت ته‌شه‌نه ده‌کات و مه‌ترسییه‌که گه‌وره ده‌بێت».
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى منداڵانى سلێمانی ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو که له‌سه‌دا 25%ى منداڵان تووشى کۆرۆنا بوون.
پشده‌ر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى منداڵان له‌سلێمانى له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو که له‌سه‌ره‌تا وا بڵاوبۆوه که‌متر منداڵان تووشى کۆرۆنا ده‌بن، وتیشى:»یه‌که‌مجار وترا 10%ى منداڵان تووش ده‌بن، دواتر رێژه‌که به‌رزبووه‌وه بۆ 20%، تا له‌کۆتاییدا بووه 25%، تائێستاش هۆکاره‌که‌ى نه‌زانراوه«.
پشده‌ر عه‌بدوڵا پێشیوابوو له‌هه‌رێمى کوردستان چه‌ند حاڵه‌تێک تۆمارکراوه، تائێستاش وا ده‌رکه‌وتووه منداڵان تووشبوونیان به رێژهکى که‌م به‌رزبووه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌نیشانه‌کانی، ئه‌و پسپۆڕه‌ى نه‌خۆشییه‌کانى منداڵان باسى له‌وه‌کرد کهمنداڵانى تووشبوو کۆکه‌و ئازارى سنگ و سه‌رئێشه‌و سکچوون و رشانه‌وه‌و هه‌ستى بۆن‌کردن و تامکردنیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئه‌و پزیشکه‌ى منداڵان ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که رێگه‌کانى خۆپارێزى بۆ منداڵان قورسه‌و ئه‌رکى زۆر ده‌که‌وێته سه‌رشانى دایکان و باوکان به‌وپێیه‌ى ناتوانن به‌به‌رده‌وامى ماسک ببه‌ستن و ده‌ستیان پاک رابگرن.
