لاهور شێخ جه‌نگى: هیوایه‌کى زۆر هه‌یه پێنجشه‌ممه بگه‌ینه رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان رایگه‌یاند:" هیوایه‌کى زۆر هه‌یه رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌نه رێکه‌وتن".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1ى ئازارى 2021، یادێک بۆ قادر حاجى عه‌لى دامه‌زرێنه‌رى گۆران له ته‌لارى هونه‌ر کرایه‌وه.
لاهور شێخ جه‌نگى له لێدوانێکدا بۆ میدیاکان رایگه‌یاند:"هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدڕاڵى ده‌گه‌نه رێکه‌وتن".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" هیوایه‌کى زۆر هه‌یه رۆژى پێنجشه‌ممه 4ى (ئادار/3)ى 2021 له‌سه‌ر کێشه‌کانى نێوانیان، هه‌رێم و به‌غدا بگه‌نه رێکه‌وتن".
هاوکات، شیروان میرزا ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق به رۆژنامه‌ى هاوڵاتى راگه‌یاند:" رێککه‌وتنى نێوان هه‌رێم و عێراق نزیکه".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار