مه‌سرور بارزانى: پشتگیریى له ئازادى کارى ڕۆژنامه‌گه‌ریى ده‌که‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک داکۆکى و پشتگیریى له ئازادى کارى ڕۆژنامه‌گه‌ریى له کوردستان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاندنکارانى کوردستان بتوانن به شێوه‌یه‌کى پرۆفیشناڵانه کارى خۆیان ئه‌نجام بده‌ن
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه یه‌کى ئایارى 2021مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌گه‌ڵ نه‌قیب و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ندیکاى ڕۆژنامه‌نووسانى کوردستان کۆبووه‌وه.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى حکومه‌تى هه‌رێم له سه‌ره‌تاى کۆبوونه‌وه‌که‌دا، ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبى سه‌ندیکاى ڕۆژنامه‌نووسانى کوردستان و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌که، کورته‌یه‌کیان ده‌رباره‌ى کار و چالاکییه‌کانى سه‌ندیکاکه‌یان خسته‌ڕوو و ئاماژه‌یان به وه‌دا ، که له هه‌رێمى کوردستان ، ئازادى ڕاگه‌یاندن هه‌یه، به‌ڵام کارى میدیایى له هه‌رێمى کوردستان ، له ڕووى یاسایى و پیشه‌ییه‌وه، پێویستى به ڕێکخستنه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگرى له‌و پشێوییه بکرێت که له بوارى ڕاگه‌یاندن هه‌یه.
سه‌رۆکى حکومه‌ت جه‌ختى له پشتیوانى و پشتگیریى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کرده‌وه بۆ ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانى کوردستان و کارى ڕۆژنامه‌گه‌ریى له هه‌رێمدا و ئاماژه‌ى به ڕۆڵ و پێگه‌ى ڕۆژنامه‌نووسان کرد، له هۆشیارکردنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگه و هاوکاریکردنى حکومه‌ت له ده‌ستنیشانکردنى گرفت و کێشه و سه‌رپێچییه‌کان، به‌مه‌به‌ستى نه‌هێشتنیان و چاککردن و باشترکردنى ئه‌زموونى حوکمڕانیى له کوردستاندا. گوتیشى ئازادى ڕاده‌ربڕین بنه‌مایه‌کى سه‌ره‌کى کۆمه‌ڵگه پێشکه‌وتووه‌کانه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکى حکومه‌ت دووپاتیکرده‌وه که حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، زه‌مینه‌ى ئازادى ڕاده‌ربڕینى بۆ ڕاگه‌یاندنکاران ده‌سته‌به‌ر کردووه بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆڵى کاریگه‌رى خۆیان له کۆمه‌ڵگه‌دا بگێڕن. گوتیشى ڕاگه‌یاندنکارانى کوردستان ، نابێ ڕێگه بده‌ن پیشه‌ى پیرۆزى ڕۆژنامه‌گه‌ریی، به مه‌به‌ستى ناوزڕاندن و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه و تێکدانى ئاشتى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌کاربهێنرێت.
هاوکات، سه‌رۆکى حکومه‌ت دڵنیاییدا که حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به هه‌موو شێوه‌یه‌ک داکۆکى و پشتگیریى له ئازادیى کارى ڕۆژنامه‌گه‌ریى له کوردستان ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاندنکارانى کوردستان، بتوانن به شێوه‌یه‌کى پرۆفیشناڵانه و دوور له هه‌ر ئه‌جێندایه‌کى ناپیشه‌ییانه ، کارى خۆیان ئه‌نجام بده‌ن، به جۆرێک له به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و پاراستنى ده‌سکه‌وته نیشتمانییه‌کان بێت.
