وه‌فدێکى هه‌رێم گه‌یشته به‌غدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌فدێکى باڵاى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى حکومه‌تى هه‌رێم به‌مه‌به‌ستى تاوتوێکردنى ژماره‌یه‌ک پرس گه‌یشته به‌غدا.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى وه‌زاره‌تى بازرگانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌سه‌رۆکایه‌تى که‌مال موسلیم وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى به‌مه‌به‌ستى تاوتوێکردنى ژماره‌یه‌ک پرسى بازرگانى و پیشه‌سازى نێوان هه‌رێم و به‌غدا و هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى عێراق گه‌یشته به‌غدا.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه، به‌شێکى گفتوگۆکانى وه‌فده‌که په‌یوه‌ست ده‌بێت به هه‌ماهه‌نگى بۆ دابینکردنى شایسته داراییه‌کانى کۆمپانیاکان و پێدانى مۆڵه‌تى کارى پیشه‌یى و چاره‌سه‌رى کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانى په‌یوه‌ست به کارگه و کۆمپانیاکانى هه‌رێمى کوردستان.
سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى حکومه‌تى فیدڕاڵ رێکه‌وتنێکى ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستى پێکهێنانى لیژنه‌ى هاوبه‌ش بۆ پاراستنى به‌رهه‌مى ناوخۆیى و به‌بازاڕکردنی.
