دوو په‌رله‌مانتار: داھاتى خاڵه سنوریه‌کان نزیک ده‌بێته‌وه له 300 ملیار دینارى مانگانه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دوو ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان حه‌وت به‌ڵگه له‌سه‌ر قاچاغچێتى خاڵه سنوریه‌کان ئاشکرا ده‌که‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن:"ئێمه ئامه‌ده‌ین بچینه دادگا به‌مه‌رجێک دانیشتن کراوه بێت"،و ده‌شڵێن:" به‌دڵنیایى کۆتایى به قاچاغچێتى بهێندرێت داهاتى مانگانه‌ى خاڵه سنورییه‌کان نزیکده‌بێته‌وه له 300 ملیار دینارى مانگانه".
عه‌لى حه‌مه ساڵح و دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى کوردستان له نوسینێکدا له‌باره‌ى قاچاغچێتى له خاڵه سنوریه‌کان رایانگه‌یاندووه، "به‌رپرسانى دارایى و به‌تایبه‌ت گومرگ، ده‌یانه‌وێت بڵێن، ئه‌م دۆسیه‌ى قاچاغیه گه‌وره‌کراوه، به‌رپرسانى باڵاى له پشت نیه، به‌دڵنیایى لوتکه‌ى ده‌سه‌ڵات له کوردستان له‌پشت قاچاغچێتیه‌وه‌یه".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن، کارى کۆمپانیاى به‌رپرسان و حزبه‌کان چه‌ند که‌سێکى له‌سه‌ر حسابى خه‌ڵک کردووه‌ته خاوه‌نى ده‌یان ملیۆن دۆلار وه‌ک شتێکى یاسایى و ئاسایى ته‌ماشا ده‌کرێت،" 13 کۆمپانیا له ھه‌ریه‌ک له خاڵه سنوریه‌کان مانگانه ده‌یان ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرن، له‌سه‌ر بنه‌ماى یاساى گرێبه‌ستیان بۆ نه‌کراوه، له‌سه‌ر بنه‌ماى گه‌نده‌ڵى و مه‌حسوبیه‌ت و حزب حزبێنه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنى چه‌ند که‌سێک".
هاوکات ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که "به‌دڵنیایى به کۆتایى قاچاخ و ڕێککردنه‌وه‌ى کۆمپانیاکاری، داھاتى خاڵه سنوریه‌کان نزیک ده‌بێته‌وه له 300 ملیار دینارى مانگانه".
حه‌وت داوا و به‌ڵگه له‌سه‌ر قاچاغچێتى:
یه‌که‌م: داھاتى خاڵه سنوریه‌کان له‌گه‌ڵ سوریا ئاشکرا بکه‌ن.
دووه‌م: 95% جگه‌ره به قاچاخ دێت و نوسینگه‌یان له بازاڕى جگه‌ره‌که‌یه، رسوماتى گومرگى جگه‌ره به‌راورد به‌و سه‌رده‌مه‌ى قاچاخى زۆر که‌مبو مانگانه نزیکه‌ى 10 ملیۆن دۆلار که‌میکردوه.
سێیه‌م: وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ ھێنانى مریشکى به‌ستوى له‌ده‌ره‌وه قه‌ده‌غه‌کردوه، بازاڕپڕه له مریشکى به‌ستوى ده‌ره‌وه.
چواره‌م: ھێنانى ھێلکه قه‌ده‌غه‌یه‌و بازاێ پڕه له ھێلکه‌ى قاچاخ، بازاڕپڕه له خورماى قاچاخ.
پێنجه‌م: زیاتر له 16 ھه‌زار ئۆتۆمبیلى خوار مۆدێل به قاچاخ داخڵکراوه‌و ئێستا بێ ژماره‌ن، ھه‌وڵێک ھه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ژماره‌یان پێبدرێت.
شه‌شه‌م: وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ ھیچ مۆڵه‌تێکى به ھێنانى ئاژه‌ڵى سورى و ئێرانى و تورکى نه‌داوه، مه‌یدانى ئاژه‌ڵان پڕه له حه‌یوانى سورى و تورکى و ئێرانى (ئێستا ھێنانى ئاژه‌ڵى سورى راگیراوه).
حه‌وته‌م: ئێستا مس و فافۆن و زه‌رد، بارھه‌ڵگرى به حه‌وت ملیۆن دینار ده‌برێته ده‌ره‌وه به‌بێ گومرگ.
