دانا عه‌بدولکه‌ریم: له‌م کابینه‌یه‌ى حکومه‌تدا هێڵى ئاسنین ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه
"له‌سه‌ر بنه‌ماى رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا گوژمه‌ى بودجه‌مان دیارى کردووه"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردنى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند له‌م کابینه‌یه‌دا هێڵى ئاسنین ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، راشیگه‌یاند:" له‌سه‌ر بنه‌ماى رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا پلانى وه‌زاره‌تمان بۆ پرۆژه بودجه‌ى هه‌رێم ناردووه که گوژمه‌که‌ى 400 ملیار دینار ده‌بێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ى ئازارى 2021، وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانکردنه‌وه بانگێشتى چه‌ند کۆمپانیایه‌کى بیانى کردووه بۆ ئاماده‌کردنى به‌هاى ئابوورى پڕۆژه‌ى هێڵى ئاسنین.
دانا عه‌بدولکه‌ریم، وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردنى حکومه‌تى هه‌رێم له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" ئێمه له قۆناغى ئاماده‌کردنى به‌هاى ئابوورى پرۆژه‌ى هێڵى ئاسنینداین، له‌م کابینه‌یه‌دا ده‌که‌وێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، به‌ڵام ناتوانین بڵێن ته‌واو ده‌بێت یان نا".
ناوبراو راشیگه‌یاند:" پلانى وه‌زاره‌تمان بۆ ساڵى دارایى 2021 ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى پلاندانان کردووه و گوژمه‌که‌ى 400 ملیار دیناره، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماى رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌و بڕه دیارى کراوه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه ئه‌وانه‌ى پرۆژه‌ى هێڵى ئاسنین جێبه‌جێ ده‌که‌ن کۆمپانیاى نێوده‌وڵه‌تین و له‌به‌ر سومعه‌ى کۆمپانیاکانیان ناتوانن کاره‌که‌یان جێبهێڵن.
