ژوورى ئۆپراسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر راگه‌یه‌نراوێک بڵاوده‌کاته‌وه
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ژورى ئۆپراسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر رایگه‌یاند:" هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ى که کراوه‌ن، (مۆڵ، مارکێت، شوێنه بازرگانییه‌کان)، دامه‌زراو و فه‌رمانگه حکومى و ئه‌هلیه‌کان، ناوه‌نده‌کانى خوێندن و شوێنه گشتییه‌کان، پێویسته ته‌واوى مه‌رجه ته‌ندروستییه‌کان و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى جێبه‌جێبکه‌ن له‌به‌ستنى (ده‌مامک)".
ڕاگه‌یندراوێک له ژورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر:
1- هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى که کراوه‌ن، (مۆڵ، مارکێت، شوێنه بازرگانییه‌کان)، دامه‌زراو و فه‌رمانگه حکومى و ئه‌هلیه‌کان، ناوه‌نده‌کانى خوێندن و شوێنه گشتییه‌کان، پێویسته ته‌واوى مه‌رجه ته‌ندروستییه‌کان و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى جێبه‌جێبکه‌ن له‌به‌ستنى (ده‌مامک) و دوورى مه‌وداى نێوان هاوڵاتییان و دروست نه‌کردنى قه‌ره‌باڵغی، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌رشوێنێک پابه‌ند نه‌بێت ڕێکارى یاسایى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر.
2- یاد و بۆنه نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانییه‌کانى ئادار به‌رز و پیرۆز راده‌گیرین به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ گردبونه‌وه و کۆبونه‌وه‌یه‌کى جه‌ماوه‌رى به‌م بۆنانه‌وه ئه‌نجام بدرێت و هه‌مو جۆره کۆێ و کۆبونه‌وه و گردبونه‌وه و کۆنفرانس و بۆنه‌یه‌کى ئاینى و کۆمه‌ڵایه‌تى قه‌ده‌غه‌یه.
3- کافتریا و یانه و چێشتخانه‌کان، ده‌بێت خزمه‌تگوزارییه‌کانیان له‌ده‌ره‌وه و له‌باخچه‌کان پێشکه‌ش به میوانانیان بکه‌ن، ئه‌وانه‌شى که باخچه‌یان نییه، پێویسته له ژوره‌وه ژماره‌ى میوانه‌کانیان سنوردار بکه‌ن و په‌نچه‌ره و دره‌گاکان کراوه بن بۆئه‌وه‌ى هه‌واگۆڕکێ هه‌بێت و ڕه‌چاوى دورى مه‌وداى نێوان مێزه‌کان بکرێت.
4- ئه‌م شوێنانه له‌کاتژمێر (12)ى شه‌و تاوه‌کو (6)ى به‌یانى داده‌خرێن:
(یانه‌کانى شه‌وانه، کافتریا، یانه‌کانى مه‌ى خواردنه‌وه (باڕ)، به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش ڕێگه پێدراو نین خزمه‌تگوزارى نێرگه‌له کێشان پێشکه‌شبکه‌ن)
پێنجه‌م/ پرسه‌دانان له(کۆڵان-هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوه‌ت-باخچه) و مه‌راسیمى سه‌رقه‌بران به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌یه.
6- هۆڵه‌کانى سینه‌ما له‌گشت مۆڵ و بازاڕه‌کان به‌ته‌واوى داده‌خرێن.
7- بوک گواستنه‌وه و ئاهه‌نگه‌کانى تر‌ى نیشان و له‌دایک بون له‌هۆڵه‌کان له‌قه‌ره‌باڵغى سنوردار ده‌کرێت به‌مشێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه:-
- هۆڵ ڕوبه‌رى (500)م2، نابێت له (60) که‌س زیاترى تێیدا ئاماده‌بێت.
- هۆڵ ڕوبه‌رى (1000)م2، نابێت له (120) که‌س زیاترى تێدا ئاماده‌بێت.
هه‌ر خاوه‌ن هۆڵ و سه‌رپه‌رشتیارێک سه‌رپێچى له‌و بڕیاره بکات، هۆڵه‌که‌ى داده‌خرێت.
8- بازگه‌کانى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ پارێزگاکانى تر‌ى عێراق داده‌خرێت له‌ڕۆژانى (پێنج شه‌مه، هه‌ینی، شه‌مه) له 5 تاوه‌کو 7/ 3/ 2021، جگه له هاتوچۆى شانده فه‌رمیه‌کانى حکومى و دیبلۆماسى و هاوپه‌یمانان و ئاژانسه‌کانى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و ڕێکخراوه‌کان.
9- هاتوچۆ و چالاکى له که‌مپه‌کانى پارێزگاى هه‌ولێر سنوردار ده‌کرێن، ته‌نها ڕێگه به‌و ڕێکخراو و لایه‌نانه ده‌درێت که هاوکارى و پێداویستى ڕۆژانه دابین ده‌که‌ن ئه‌ویش به‌نوسراوى پارێزگاى هه‌ولێر/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کۆچ و کۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى قه‌یرانه‌کان، ڕێگه‌یان پێده‌درێت به‌پابه‌ندبون به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان.
10- داوا له‌مامۆستایان و پیاوانى ئاینى و یه‌کێتى زانایانى ئاینیى پیرۆزى ئیسلام ده‌که‌ین، هه‌روه‌ک چۆن له ڕابردودا هاوکارمان بونه، به‌هه‌مانشێوه هاوکارمانبن بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ى نوێژخوێنان که‌پابه‌ندى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کانبن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه به نوێژخوێنان نه‌ده‌ن به‌بێ به‌ستنى (ده‌مامک) بڕۆنه ناو مزگه‌وت و شوێنه ئاینییه‌کان و بردنى منداڵان بۆ ناو مزگه‌وت قه‌ده‌غه بکه‌ن.
11- داوا له‌سه‌رجه‌م مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکارانى ئازیزى سنورى پارێزگاکه‌مان و که‌س و کاره‌کانیان ده‌که‌ین، بۆ پاراستنى سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستى خێزانه‌کانیان، له‌کاتى چونى ڕۆڵه‌کانییان بۆ قوتابخانه و خوێندنگاکان ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى جێبه‌جێبکه‌ن و (ده‌مامک) ببه‌ستن.
12- داوا له‌هاوڵاتییانى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌که‌ین، له‌پێناو سه‌لامه‌تى خۆیان و ئازیزانیان له‌م قۆناغه‌دا به‌وپه‌ڕى هه‌ستکردن به به‌رپرسیاریه‌تى پابه‌ندى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى له کۆرۆنا بن و (ده‌مامک)ببه‌ستن.
13- هۆشدارى ده‌ده‌ینه سه‌رجه‌م شۆفێرانى (تایبه‌ت، بارهه‌ڵگر، کرێ) له‌کاتى هه‌بونى سه‌رنشین له‌گه‌ڵیاندا پابه‌ندى ڕێناماییه ته‌ندروستییه‌کانبن و خۆیان و سه‌رنشینه‌کانیان (ده‌مامک) ببه‌ستن، هه‌ر که‌سێک سه‌رپێچى له‌م بڕیاره بکات، له‌لایه‌ن پۆلیسى هاتوچۆ ڕێکاریى یاسایى له‌به‌رامبه‌ریدا ده‌گیرێته‌به‌ر.
14- سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى یه‌که کارگێڕییه‌کانى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر، ده‌بێت پابه‌ندى ته‌واوى ڕێنماییه‌کان بن و ئه‌و بڕیارانه گشت قه‌زا و ناحییه‌کانى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه.
ئه‌م بڕیارانه له‌کاتژمێر (12)ى ئه‌مشه‌و (2 ) له‌سه‌ر(3)ى 2021، ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه.
ژورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر
2021.3.2
