کونسڵى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى گیراوه‌کانى بادینان کۆده‌بێته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کلێمێنس سێمتنه‌ر کونسوڵى ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمى کوردستان، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى گیراوه‌کانى بادینان کۆده‌بێته‌وه.
ئه‌یهان سه‌عید نوێنه‌رى ده‌ستگیرکراوه‌کانى بادینان بڵاویکرده‌وه، کلێمێنس سێمتنه‌ر کونسوڵى ئه‌ڵمانیا سه‌ردانى ئه‌یهان سه‌عید نوێنه‌رى ده‌ستگیرکراوه‌کانى بادینان کردووه و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پشتیوانى خۆى بۆ پرسى ئازادى راده‌ربرین و کارى رۆژنامه‌وانى ده‌ربڕیووه.
نوێنه‌رى ده‌ستگیرکراوه‌کانى بادینان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا کلێمێنس سێمتنه‌ر باسى ئازادى راده‌ربرین و زیندانیانى بادینانیان کردووه.
ئه‌م سه‌ردانه‌ى کونسوڵى ئه‌ڵمانیا له‌کاتێکدایه، بڕیارى گرتن بۆ ئه‌یهان سه‌عید به تۆمه‌تى پاڵپشتى بۆ زیندانیانى بادینان ده‌رچووه، به‌ڵام ناوبراو پێشتر راگه‌یاندبوو، ئێمه ناوه‌ستین تا براو ھاورێکانمان، که "به ناحه‌ق زیندانی‌کراون ئازاد ده‌کرێن."
16ى مانگى رابردوو دادگاى تاوانى هه‌ولێر، سزاى شه‌ش ساڵ زیندانى به‌سه‌ر پێنج له ده‌ستگیرکراوانى بادیناندا سه‌پاند، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تى و کاردانه‌وه‌ى راى گشتى و به‌شێک له‌لایه‌نه سیاسیه‌کان و په‌رله‌مانتاران و رێکخراوه جیهانییه‌کانى بوارى مافى مرۆڤ و ئازادى رۆژنامه‌گه‌رى به دواى خۆیدا هێنا.
