10 موشهک ئاڕاستهى بنکهى عهین ئهسهد کرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ژمارەیەک مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کران، تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکانی نەگرتووەتە ئەستۆ.
ئهمرۆ چوارشهممه، 3 ئازارى 2021 میدیای فەرمی عێراق بڵاویکردەوە، بە 10 مووشەک بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کراوەتە ئامانج، کە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکای تێدایە.
لە لایەکی دیکەوە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەوەی پشڕاستکردەوە کە، 10 مووشەک ئاراستەی بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد کراون و لایەنە عێراقییەکان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە
بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد، به گهورهترین بنكهی سهربازیی ئهمهریكا دادهنرێت له عێراق.
لە کانوونی دووەمی ساڵی 2020ـەوە و دوای هێرشەکە مووشەکییەکەی ئێران، حکومەتەکانی ئەمریکا و عێراق دەستیان بە دانوستاندن کرد لەبارەی جێگیرکردنی سیستمی دژەمووشەکی ئەمریکی لە عێراق.
بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکی و سەرچاوەیەکی سەربازیی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسیان راگەیاند، کە لە ئاداری 2020سیستەمێکی دژەمووشەکی پاتریۆت بۆ بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار گواسترایەوە و لەوێ جێگیرکرا.
