که‌جه‌که: پارتى بۆ دڵخۆشکردنى تورکیا سیاسه‌تمه‌دارانى کورد راده‌ست ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ى پارتى دیموکراتى کوردستان عومه‌ر بارتان سیاسه‌تمه‌دارى باکوورى کوردستانى راده‌ستى تورکیا کردووه‌ته‌وه و ده‌شڵێن:" پارتى بۆ دڵخۆشکردنى تورکیا سیاسه‌تمه‌دارانى کورد راده‌ستى ئه‌و وڵاته ده‌کاته‌وه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ى ئازارى 2021، کۆماجڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که) راگه‌یه‌ندراوێکى ده‌رباره‌ى دۆسێى عومه‌ر بارتان سیاسه‌تمه‌دارى باکوورى کوردستان بڵاوکرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى که‌جه‌که‌دا هاتووه:" پارتى ناوبه‌ناو بۆ دڵخۆشکردنى تورکیا سیاسه‌تمه‌دارانى کورد راده‌ستى ئه‌و وڵاته ده‌کاته‌وه و به‌و کارانه‌شى هه‌موو گه‌لى کورد نیگه‌ران کردووه".
که‌جه‌که داوا له پارتى ده‌کات ده‌ست له‌و سیاسه‌تانه‌ى هه‌ڵبگرێت که زیانى گه‌وره له خه‌باتى گه‌لى کورد ده‌دات.
هه‌روه‌ها پارتى تۆمه‌تبار کردووه به راده‌ستکردنه‌وه‌ى سیاسه‌تمه‌داره‌کانى باکوور، "خزمه‌ت به‌و سیاسه‌ته‌ى تورکیا ده‌کات که له دژى گه‌لى کورد په‌یڕه‌وى ده‌کات و ئه‌وه‌ى پارتى ده‌یکات هه‌ڵوێستى پارتێکى کوردیى نییه".
که‌جه‌که هۆشداریش ده‌دات که ئه‌و کارانه‌ى پارتى ناڕه‌زایى گه‌وره‌ى لێده‌که‌وێته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌کانیش تێک ده‌دات.
عومه‌ر بارتان سیاسه‌تمه‌دارێکى باکوورى کوردستانه په‌ناى هێنابوو بۆ هه‌رێمى کوردستان و رووى له شارى هه‌ولێر کرد، به‌ڵام له‌وێ ده‌ستگیرکراو و دواى زیاتر له ساڵێک زیندانییکردن، به ده‌ست وچاوبه‌ستراوى راده‌ستى تورکیا کراوه‌ته‌وه به‌پێى میدیاى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى که‌جه‌که.
