مه‌لابه‌ختیار: له‌کوردستان، گه‌نده‌ڵه نه‌هه‌نگه‌کان تۆڕه‌که‌ش له‌نه‌وته‌وه بۆ جه‌وت ده‌پچڕێنن
"یاسا ماسییه بچوکه‌کان له‌سه‌ر دزینى جوتێک پێڵاوى کۆنه‌فرۆشیش ده‌گرێت"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌کێتى ده‌ڵێت:" له‌کوردستان، یاسا ماسییه بچوکه‌کان له‌سه‌ر دزینى جوتێک پێڵاوى کۆنه‌فرۆشیش ده‌گرێ، به‌ڵام گه‌نده‌ڵه نه‌هه‌نگه‌کان تۆڕه‌که‌ش له‌نه‌وته‌وه بۆ جه‌وت ده‌پچڕێنن!!".
مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌کێتى ده‌شڵێت:"وڵاتێک ده‌سه‌ڵاته‌کانى سه‌ربه‌خۆى ڕاسته‌قینه‌بن، ئیتر سه‌روه‌رى یاسا گه‌وره‌و بچوک نازانێ، هه‌موان له‌کاتى لێپێچینه‌وه‌دا یه‌کسانن".
هه‌روه‌ها مه‌لابه‌ختیار ئه‌وه به‌بیرده‌هێنێته‌وه که"سارکۆزى سه‌رۆک کۆمارى پێشوترى فه‌ره‌نسا، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌رتیلیداوه به‌دادوه‌رێک له‌مۆنتیکارلۆ، زانیارى دادگاى بداتێ، سێ ساڵ زیندانى سزادرا".
"چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ریش، له‌فه‌ره‌نسادا، وه‌زیرى دارایى له‌سه‌رئه‌وه‌ى که له‌په‌رله‌مان ده‌بێ، کچێکى دابمه‌زرێنێ، له‌وه‌زاره‌ت ده‌رده‌کرێ، ئه‌مه‌یه سه‌روه‌رى یاسا"، مه‌لابه‌ختیار وا ده‌ڵێت.
هاوکات جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که وڵاتێک ده‌سه‌ڵاته‌کانى سه‌ربه‌خۆى ڕاسته‌قینه‌بن، ئیتر سه‌روه‌رى یاسا گه‌وره‌و بچوک نازانێ، هه‌مووان له‌کاتى لێپێچینه‌وه‌دا یه‌کسانن، به‌ڵام نوسیویه‌تى:"له‌کوردستان یاسا ماسییه بچوکه‌کان له‌سه‌ر دزینى جوتێک پێڵاوى کۆنه‌فرۆشیش ده‌گرێت، به‌ڵام گه‌نده‌ڵه نه‌هه‌نگه‌کان تۆڕه‌که‌ش له‌نه‌وته‌وه بۆ جه‌وت ده‌پچڕێنن!!".
