عه‌لى حه‌مه‌ساڵح و ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: ژیانى که‌س پارێزراو نیه
"به لێکدانه‌وه‌ى قسه‌کانى ھاوسه‌رۆکى یه‌کێتى و ئازادبوونى ئه‌و سێ که‌سه.. واته: پارتى چى بوێت له سلێمانى ده‌یکات و ئه‌مانیش ھیچ د

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دوو ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نن" قسه‌کانى لاهور شێخ جه‌نگى له‌باره‌ى فشاره‌کانى سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ ئازادکردنى ئه‌و سێ که‌سه‌ى له‌سه‌ر هێرشکردنه‌سه‌ر غالب محه‌مه‌د ده‌ستگیرکران، ئاماژه‌یه‌کى مه‌ترسیداره و واته، پارتى چى بوێت له سلێمانى ده‌یکات و ئه‌مانیش ھیچ ده‌سه‌ڵاتیان نیه".
هه‌ریه‌ک له عه‌لى حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى گۆڕان و ئه‌بوبه‌کر ھه‌ڵه‌دنی، په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى یه‌کگرتووى ئیسلامى له په‌رله‌مانى کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکى هاوبه‌شدا رایانگه‌یاندووه" سێ ئه‌فسه‌ر به‌تۆمه‌تى ھێرشکردنه سه‌ر په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د ده‌ستگیرکران، لاھور شێخ جه‌نگی، ھاوسه‌رۆکى یه‌کێتى ھه‌موو حکومه‌ت و به‌تایبه‌ت سه‌رۆکى حکومه‌ت تۆمه‌تبار ده‌کات به‌وه‌ى فشاریان کردوه بۆ ئازادبوونیان!".
ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێن" ئه‌م قسانه ئاماژه‌یه‌کى مه‌ترسیداره، واته: سه‌رۆکى حکومه‌ت به‌رگرى له که‌سانێک ده‌کات له پشتى ھێرشکردنه سه‌ر غالب محه‌مه‌ده!!، سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ پێداگیره له ئازادکردنى ئه‌م سێ که‌سه!! لاھور شێخ جه‌نگی، پێمانده‌ڵێ: له ژێر فشارى سه‌رۆکى حکومه‌تدا ئه‌م سێ ئه‌فسه‌ره به‌ردراون!!! ئه‌ى ڕۆڵى ئێوه چیه؟ به لێکدانه‌وه‌ى قسه‌کانى ھاوسه‌رۆکى یه‌کێتى و ئازادبوونى ئه‌و سێ که‌سه.. واته: پارتى چى بوێت له سلێمانى ده‌یکات و ئه‌مانیش ھیچ ده‌سه‌ڵاتیان نیه!!".
ئاماژه به‌وه‌شده‌که‌ن" ده‌ستگیرنه‌کردنى تاوانبارى ھێرشکردنه سه‌ر غالب محه‌مه‌دو په‌یامى ھاوسه‌رۆک و وته‌بێژى حکومه‌ت ئاماژه‌ى مه‌ترسیدارى تێدایه، ژیانى که‌س له‌کوردستان پارێزراو نیه‌و حوکمڕانى له قۆناغێکى مه‌ترسیداردایه، تائێستاش ئه‌م دوو ھێزه بێده‌نگ بون له تاوانى یه‌کتر!!".
ده‌قى نوسینه‌که‌ى عه‌لى حه‌مه‌ساڵح و ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى:
ئاماژه ترسناکه‌کان
سێ ئه‌فسه‌ر به تۆمه‌تى ھێرشکردنه سه‌ر په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د ده‌ستگیرکران، لاھور شێخ جه‌نگی، ھاوسه‌رۆکى یه‌کێتى ھه‌موو حکومه‌ت و به‌تایبه‌ت سه‌رۆکى حکومه‌ت تۆمه‌تبار ده‌کات به‌وه‌ى فشاریان کردوه بۆ ئازادبونیان!!!
ئه‌م قسانه ئاماژه‌یه‌کى مه‌ترسیداره، واته: سه‌رۆکى حکومه‌ت به‌رگرى له که‌سانێک ده‌کات له پشتى ھێرشکردنه سه‌ر غالب محه‌مه‌ده!!
سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ پێداگیره له ئازادکردنى ئه‌م سێ که‌سه!!
لاھور شێخ جه‌نگی، پێمانده‌ڵێ: له ژێر فشارى سه‌رۆکى حکومه‌تدا ئه‌م سێ ئه‌فسه‌ره به‌ردراون!!! ئه‌ى ڕۆڵى ئێوه چیه؟
به لێکدانه‌وه‌ى قسه‌کانى ھاوسه‌رۆکى یه‌کێتى و ئازادبوونى ئه‌و سێ که‌سه.. واته: پارتى چى بوێت له سلێمانى ده‌یکات و ئه‌مانیش ھیچ ده‌سه‌ڵاتیان نیه!!
وته‌بێژى حکومه‌تیش، به‌ناوى ھه‌موو لایه‌نه پێکھێنه‌ره‌کانى حکومه‌ته‌وه به‌یانێکى ده‌رکردوه.. که‌یسى ھه‌ردوو کۆچکردوو ئامانج بابانى و لانه خان و منداڵه‌کانى به تیرۆر ناوبردوه! ده‌تانزانى تیرۆره بۆچى تاوه‌کو ئێستا لێى بێده‌نگ بوون!!! چى به که‌سوکاریانو ھاوڵاتیانى کوردستان ده‌ڵێن! له کوێى دونیا ھه‌بوه حکومه‌ت به‌رامبه‌ر تیرۆرى ھاوڵاتیانى خۆى بێده‌نگ بێت!!
ده‌ستگیرنه‌کردنى تاوانبارى ھێرشکردنه سه‌ر غالب محه‌مه‌دو په‌یامى ھاوسه‌رۆک و وته‌بێژى حکومه‌ت ئاماژه‌ى مه‌ترسیدارى تێدایه، ژیانى که‌س له‌کوردستان پارێزراو نیه‌و حوکمڕانى له قۆناغێکى مه‌ترسیداردایه، تائێستاش ئه‌م دوو ھێزه بێده‌نگ بون له تاوانى یه‌کتر!!
ئه‌م بێمتمانه‌ى دره‌ستکردنه له ھه‌موو شت مه‌ترسیدارتره!!
ده‌بێت ده‌زگاى ئه‌منى له سلێمانى ڕونکردنه‌وه بدات له‌سه‌ر بکه‌رى راسته‌قینه‌ى پشت ھێرشکردنه سه‌ر غالب محه‌مه‌دو ئازادبوونى ئه‌و سێ که‌سه..
ھیوامان وایه، ھێز‌و لایه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى و یه‌کێتى ھه‌ڵوێستى جدیان ھه‌بێت.
عه‌لى حه‌مه ساڵح ئه‌بوبه‌کر ھه‌ڵه‌دنى
