مه‌سعود بارزانى: نابێ ده‌ستکه‌وته‌کانى راپه‌رین به‌لارێدا ببرێن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان له یادى راپه‌ڕیندا رایگه‌یاند:" نابێ ئامانج و ده‌ستکه‌وته‌کانى ڕاپه‌ڕین به لاڕێدا ببرێن و له بابه‌تى لاوه‌کى و سنووردارى تردا بچووک بکرێنه‌وه".
ئه‌مڕۆ 5ى ئازارى 2021، مه‌سعود بارزانى له په‌یامێکدا ده‌ڵێت" به هیچ شێوه‌یه‌ک نابێ ئامانج و ده‌ستکه‌وته‌کانى ڕاپه‌ڕین به لاڕێدا ببرێن و له بابه‌تى لاوه‌کى و سنووردارى تردا بچووک بکرێنه‌وه. گه‌لى کوردستان خه‌باتى کرد و خوێنی‌دا و ڕاپه‌ڕى بۆ ئه‌وه‌ى به سه‌ربه‌رزى بژیێت و، هه‌ر که‌س و لایه‌نێکیش بیه‌وێت له به‌ها و ئامانجه‌کانى ڕاپه‌ڕین که‌م بکاته‌وه له ڕاستیدا ناپاکى له خوێنى شه‌هیدان و ده‌یان ساڵ خه‌بات و قوربانیدانى گه‌لى کوردستان ده‌کات".
ده‌قى په‌یامى مه‌سعود بارزانی:
به ناو خوداى به‌خشنده و میهره‌بان
به بۆنه‌ى سییه‌مین ساڵڕۆژى ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ى گه‌لى کوردستانه‌وه پیرۆزبایى له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان و هه‌موو نیشتمانپه‌روه‌ر و تێکۆشه‌ر و ئازادیخوازان و سه‌رجه‌م چینوتوێژ و هاووڵاتیانى کوردستان ده‌که‌م.
ڕاپه‌ڕین، ڕه‌تکردنه‌وه‌ى سته‌م و داگیرکارى بوو و، له هه‌مانکاتیشدا هه‌نگاوێکى مه‌زنى بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازیى کورد بوو بۆ ده‌ستپێکى قۆناغێکى گرنگ له خه‌باتى گه‌له‌که‌مان. ئامانجى ڕاپه‌ڕین گه‌ڕاندنه‌وه‌ى خاک و ماف بوو بۆ گه‌لى کوردستان که ماوه‌یه‌کى زۆر بوو به زه‌برى ئاگر و ئاسن و زۆردارى له خه‌ڵکى کوردستان زه‌وت کرابوو. ڕاپه‌ڕین بۆ ئه‌وه بوو گه‌لى کوردستان بتوانێ له‌سه‌ر خاکى خۆى و له چوارچێوه‌ى پڕۆسه‌یه‌کى دیموکراتى و دامه‌زراندنى داموده‌زگه‌ى شه‌رعی، ئازادانه مافه‌کانى خۆى پیاده بکات.
له‌و یاده پیرۆزه‌دا جه‌خت له‌وه ده‌که‌ینه‌وه که پێویسته ئامانج و به‌هاکانى ڕاپه‌ڕین بۆ تاهه‌تایه به‌رز و به‌رقه‌رار بمێننه‌وه و، به هیچ شێوه‌یه‌ک نابێ ئامانج و ده‌ستکه‌وته‌کانى ڕاپه‌ڕین به لاڕێدا ببرێن و له بابه‌تى لاوه‌کى و سنووردارى تردا بچووک بکرێنه‌وه. گه‌لى کوردستان خه‌باتى کرد و خوێنى دا و ڕاپه‌ڕى بۆ ئه‌وه‌ى به سه‌ربه‌رزى بژیێت و، هه‌ر که‌س و لایه‌نێکیش بیه‌وێت له به‌ها و ئامانجه‌کانى ڕاپه‌ڕین که‌م بکاته‌وه له ڕاستیدا ناپاکى له خوێنى شه‌هیدان و ده‌یان ساڵ خه‌بات و قوربانیدانى گه‌لى کوردستان ده‌کات. له به‌رانبه‌ریشدا به سه‌دانهه‌زار ڕۆڵه‌ى کوردستان ئاماده‌ن به‌رگرى له ئامانج و به‌ها به‌رزه‌کانى ڕاپه‌ڕین بکه‌ن.
مسعود بارزانی
