لاهورشێخ جه‌نگى: که‌مینه‌یه‌کى خۆسه‌پێن بوونه‌ته هه‌ره‌شه بۆئه‌زمونه‌که‌مان

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى له یادى راپه‌ریندا له‌په‌یامێکدا ده‌ڵێت:" له‌م رۆژگارى نادڵنیاییه‌دا، که تاکڕه‌ویى وهه‌لپه‌ره‌ستى و که‌مته‌رخه‌میى که‌مینه‌یه‌کى خۆسه‌پێن، بوون به هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئه‌زموونه‌که‌مان".
لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان ده‌شڵێت:"خه‌ڵکى کوردستان ده‌یانه‌وێت بزانن، ئه‌و ئازادی، ئاشتی، دیموکراسی، مافى مرۆڤ و مافى چاره‌ى خۆنووسینه‌ى که یه‌کێتى له‌پێناودا دامه‌زراوه، به کوێ ده‌گات".
ده‌قى راگه‌یاندراوى لاهور شێخ جه‌نگى:
که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان
کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان
پیرۆزبایى (٣٠) هه‌مین ساڵیادى راپه‌ڕینتان لێ ده‌که‌م. ٣٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له رۆژێکى پیرۆزى وه‌کو ئه‌مڕۆ و، له ده‌روازه‌ى سه‌وزى راپه‌ڕینه‌وه، تۆمارى ده‌یان ساڵ ته‌عریب و ته‌بعیس، قڕکردن و کاولکاریى رژێمى به‌عسى خوێن‌ڕێژ پێچرایه‌وه. له راپه‌ڕیندا، رووناکى به‌سه‌ر تاریکی، ئازادیى به‌سه‌ر ژێرده‌سته‌یی، گه‌ردن به‌سه‌ر په‌تى سێداره، دایکى شه‌هید به‌سه‌ر کۆست و، یه‌کێتییه‌که‌تان به‌سه‌ر دوژمن‌دا سه‌رکه‌وت. راپه‌ڕین، به‌رهه‌مى خوێنى ده‌یان هه‌زار شه‌هید، به‌رئه‌نجامى شۆڕشى نوێ و، به‌شداریى و پشتیوانیى کارایانه‌ى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک و، چه‌پکه گوڵى هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بوو بۆ گه‌لى کوردستان.
له‌م ساڵیاده‌دا وه‌فادارین به‌رامبه‌ر یاده‌وه‌رى و پیرۆزییه‌کانمان، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه له‌یادمان بێت که خه‌ڵکى کوردستان، ته‌نها به یاده‌وه‌رى ناژی. به‌ڵکو کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک، داواکارى ئێستایه‌کى ئازاد و خزمه‌تگوزار، ژیانێکى شایسته و ئاینده‌یه‌کى باشترن. له‌م رۆژگارى نادڵنیاییه‌دا، که تاکڕه‌ویى وهه‌لپه‌ره‌ستى و که‌مته‌رخه‌میى که‌مینه‌یه‌کى خۆسه‌پێن، بوون به هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئه‌زموونه‌که‌مان، خه‌ڵکى کوردستان ده‌یانه‌وێت بزانن، ئه‌و ئازادی، ئاشتی، دیموکراسی، مافى مرۆڤ و مافى چاره‌ى خۆنووسینه‌ى که یه‌کێتى له‌پێناودا دامه‌زراوه، به کوێ ده‌گات.
به‌ها باڵا سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانى یه‌کێتی، هیواکانى خه‌باتى رزگاریى نیشتمانی، و ده‌سکه‌وته‌کانى راپه‌ڕین - که ده‌یان هه‌زار شه‌هید و تێکۆشه‌رى قاره‌مان گیانى خۆیان له‌پێناو به‌خشی، چی‌یان لێ دێت. کێ کوردستانه‌که‌مان له داگیرکاری، له مشه‌خۆرى و قۆرغکاریى ده‌سه‌ڵاتێکى ناپه‌سه‌ند ده‌پارێزێ و رزگار ده‌کات. ئه‌مڕۆ و٣٠ ساڵ دواى راپه‌ڕین، خه‌ڵکى کوردستان ده‌یانه‌وێت دڵنیابن که سه‌روه‌ریى یاسا و ئازادییه‌کان، ئاسایشى کار و پیشه‌یان، مووچه و قووت و که‌سابه‌ت و ژیانیان، له‌ده‌ست که‌مینه‌یه‌کى مشه‌خۆر، پارێزراو بێت.
خه‌ڵکى کوردستان مافى خۆیانه داوا بکه‌ن که هه‌رێمه‌که‌مان نه‌کرێت به قوربانیى ململانێى شه‌خسی، بوژاندنه‌وه‌ى ناوچه‌که‌مان نه‌درێته به‌ر ڤیتۆى پلانێکى حزبی، حوکمڕانیى تێکه‌ڵ به حه‌زى بنه‌ماڵه نه‌کرێت و، به‌رژه‌وه‌ندیى تایبه‌ت و که‌له ره‌قیى سیاسی، سه‌رى ده‌سکه‌وته‌کانى راپه‌ڕین نه‌خوات. تێگه‌یشتن له‌م داوا ره‌وایانه، ئه‌وه‌ندى تر هانمان ده‌دات که راستگۆ و راشکاو بین له‌گه‌ڵ میلله‌تى خۆمان. بۆیه زۆر راشکاوانه و له‌م ساڵیاده‌ى راپه‌ڕین دا، رایده‌گه‌یه‌نم که هه‌رێمى کوردستانى عێراق، کێشه‌ى بنچینه‌یى هه‌یه.
ره‌وتى رێکردنى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى دواى راپه‌ڕین، ئاراسته‌ى هه‌ڵه و، پێچه‌وانه‌ى چاوه‌ڕوانییه نیشتمانییه‌کانى وه‌رگرتووه و، پێویسته راست بکرێته‌وه، و ئه‌گه‌ر فریا نه‌که‌وین، راپه‌ڕینه‌که‌مان، سه‌رى دروشمه‌کانى ده‌خوات. من و هاوبیره‌کانم له ناو یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان، له‌م پرسیار و کێشه و پێویستییه بنچینه‌ییانه، له نیگه‌رانى و داواکارییه ره‌واکانى گه‌له‌که‌مان تێ ده‌گه‌ین و به‌شانازییه‌وه، نوێنه‌رایه‌تى ده‌که‌ین. بۆیه له‌م رۆژه مێژووییه‌دا و هه‌ر له‌م مینبه‌ره کراوه‌یه‌وه، رایده‌گه‌یه‌نم له چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیى سیاسى و نیشتمانى له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه کوردستانییه‌کان، پشتئه‌ستوور به پشتیوانیى که‌سوکارى شه‌هیدان، پشتئه‌ستوور به پشتیوانیى خه‌ڵکى کوردستان، هه‌وڵى راستکردنه‌وه‌ى ئه‌م مۆدێله چه‌وته له حوکمڕانى ده‌ده‌ین و، رێگه ناده‌ین هه‌ڵه‌ى که‌مینه‌یه‌ک، راپه‌ڕینه شکۆداره‌که‌مان له‌که‌دار بکات و ئه‌و رووبار‌ى خوێن و ئه‌و قوربانیدانه‌ى میلله‌ته‌که‌مان له‌م پێناوه‌دا به‌خشیوونی، به فیڕۆ بڕوات.
