مه‌سرور بارزانى: پێویسته هه‌موو تاکه‌کان داکۆکى له‌ده‌ستکه‌وته‌کان بکه‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌بۆنه‌ى ساڵڕۆژى راپه‌ڕینه‌وه په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت: "به‌رهه‌مى یه‌کڕیزى و یه‌کگرتویى سه‌رجه‌م چین و پێکهاته‌کانى گه‌لى کوردستان و هێز و لایه‌نه کوردستانییه‌کان بوو"، ده‌شڵێت:" پێویسته هه‌موو تاکه‌کان داکۆکى له‌ده‌ستکه‌وته نیشتمانییه‌کان بکه‌ین".
ده‌قى په‌یامى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان:
په‌یامێک له مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه
له یادی( 30 ) ساڵه‌ى ڕاپه‌ڕینى پڕشکۆى ئادارى 1991ى گه‌لى کوردستان ، گه‌رمترین پیرۆزبایى له خه‌ڵکى کوردستان ، به تایبه‌تى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان و بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان ده‌که‌م.
ڕاپه‌ڕینى ئادارى 1991 ، یه‌کێکه له سه‌روه‌رییه مه‌زنه‌کانى گه‌لى کورستان ،که به‌رهه‌مى یه‌کڕیزى و یه‌کگرتویى سه‌رجه‌م چین و پێکهاته‌کانى گه‌لى کوردستان و هێز و لایه‌نه کوردستانییه‌کان بو، ڕه‌تکردنه‌وه‌ى سته‌م و داگیرکارى و ژێرده‌سته‌یى بو. ڕاپه‌ڕین وه‌رچه‌خانێکى مێژویى بو له‌شۆڕش و تێکۆشانى بزوتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى گه‌لى کوردستان، که به‌رهه‌مه‌که‌ى دروستبونى قه‌واره‌ى فیدراڵى هه‌رێمى کوردستان و دامه‌زراوه شه‌رعى و ده‌ستورییه‌کانى هه‌رێم بو ، که پێویسته ئه‌مڕۆش، هه‌ر تاکێکى کوردستانى و هه‌مو لایه‌ن وپێکهاته‌کان ، به یه‌کڕیزى و یه‌کده‌نگییه‌وه، داکۆکى له ده‌سکه‌وته نیشتمانییه‌کان و مافه ده‌ستورییه‌کانى گه‌لى کوردستان بکه‌ن.
پێویسته به‌ها به‌رزه‌کانى ڕاپه‌ڕین و بنه‌ماکانى به‌یه‌که‌وه‌ژیانى ئاشتییانه و لێبورده‌یى و ئاشتیخوازى و مرۆڤدۆستیى گه‌لى کوردستان، هه‌میشه بپارێزین و گه‌شه‌یان پێ بده‌ین.
با یادى ڕاپه‌ڕین، هانده‌رى زیاترمان بێت بۆ ئه‌وه‌ى پشتیوانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بین، تا بتوانێت به باشترین شێوه ، کارنامه چاکسازییه‌که‌ى جێبه‌جێ بکات و خزمه‌تێکى شایسته‌تر پێشکه‌شى سه‌رجه‌م خه‌ڵکى کوردستان بکات و به‌یه‌که‌وه، هه‌رێمى کوردستان، به‌ره‌و قۆناغێکى گه‌شه‌سه‌ندوتر ببه‌ین.
به‌رز و شکۆدار بێت ساڵیاى ڕاپه‌ڕینى ئادارى 1991
سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانى ڕاپه‌ڕین و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى کوردستان داده‌نوێنین .
مه‌سرور بارزانى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
