کۆرۆنا له‌هه‌رێم: پێنج که‌سى دیکه گیانیان له‌ده‌ستدا
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى دۆخى کۆرۆناى له هه‌رێم بڵاوکرده‌وه و پێنج توشبوى کۆرۆنا گیانى له ده‌ستداوه‌و 269 که‌سى دیکه تووشى ڤایرۆسه‌که بوون.
به‌پێى ئامارى 24کاتژمێرى رابردووى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی، شه‌ش هه‌زار و 677 پشکنینى کۆرۆنا بۆ هاوڵاتیان ئه‌نجامدراوه، 269 توشبووى نوێش تۆمارکراوه‌و 152 توشبوى کۆرۆنا چاکبونه‌ته‌وه و پێنج توشبویش گیانى له ده‌ستداوه.
به‌پێى ئاماره‌کانى وه‌زارتى ته‌ندروستى له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى کۆرۆناوه له هه‌رێمى کوردستان تائێستا زیاتر له ملیۆنێک و 214 هه‌زار پشکنینى کۆرۆنا بۆ هاوڵاتیان ئه‌نجامدراوه، زیاتر له 110 هه‌زار توشبوو تۆمارکراوه‌و 104 هه‌زار توشبو چاکبونه‌وه و دوو هه‌زار و 213 توشبوو له ژێر چاره‌سه‌ردایه و سێ هه‌زار و 531یان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
