کۆمه‌ڵ: چاره‌نوسێکى خراپ چاوه‌ڕوانی ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کوردستان له په‌یامێکیدا به‌بۆنه‌ى راپه‌رینه‌وه راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که به‌هۆى گه‌نده‌ڵى و سته‌م و نادادگه‌رى به‌رپرسان له لێوارى قه‌یرانێکى قوڵدا ده‌ژى و چاره‌نووسى گه‌له‌که‌مان به‌ره‌و هه‌ڵدێرێکى مه‌ترسیدار ده‌ڕوات و ده‌شڵێن:"هۆشدارى ده‌ده‌ین به ده‌سه‌ڵاتداران تا چاوێک به شێوازى حکومڕانى خۆیاندا بگێڕنه‌وه، گه‌رنا چاره‌نوسێکى خراپ چاوه‌ڕوانیان ده‌کات".
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کوردستان:
به‌ناوى خواى گه‌وره و میهره‌بان
30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له ڕۆژێکى وه‌ک ئه‌مڕۆدا کڵپه‌ى ڕاپه‌ڕین له ڕانیه‌ى سه‌ربڵنده‌وه تاوى سه‌ند و جه‌ماوه‌رى سته‌مدیده و توڕه‌ى باشورى کوردستان به هاوکارى و هاوئاهه‌نگى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه بنکه و باره‌گا داپڵۆسێنه‌ره‌کانى ڕ‌ژێمى به‌عسى فاشییان کۆنتڕۆڵکرد و به‌رپرس و فه‌رمانده سته‌مکار و خوێن‌ڕێژ و خوێنمژه‌کانیشیان به سزاى شایسته گه‌یاند، هه‌روه‌ها خاڵى کۆتای‌یان بۆ چیرۆکى پێ کاره‌ساتى گه‌لى کورد به ده‌ستى ئه‌و ڕژێمه فاشییه دانا.
له راپه‌ڕیندا هه‌موو لایه‌نه شۆڕشگێڕه‌کان و جه‌ماوه‌ر به‌شداربوون و له ئه‌نجامیشدا گه‌یشتن به حکومڕانى خۆماڵى و بوون به خاوه‌نى په‌رله‌مان و حکومه‌تى خۆماڵی، دواتر هاووڵاتیان به‌وپه‌ڕى ئومێده‌وه به‌شدارییان له پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردندا کرد و هیواى گه‌وره‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵچنی، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌رزوو دوو حزب هه‌یمه‌نه‌یان به‌سه‌ر داموده‌زگا فه‌ڕمییه‌کاندا کرد، جوگرافیا و حکومه‌ت و په‌رله‌مان و پێشمه‌رگه و پۆلیس و سه‌رجه‌م کایه‌کانى دیکه‌یان له نێوان خۆیاندا دابه‌ش کرد و هاووڵاتیانیان له به نیشتیمانیکردنى داموده‌زگاکان بێهیوا کرد.
به داخه‌وه له کاتێکدا ئێمه به شانازییه‌وه یادى ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ى ساڵى 1991 ده‌که‌ینه‌وه هه‌رێمه‌که‌مان به‌هۆى گه‌نده‌ڵى و سته‌م و نادادگه‌رى به‌رپرسان له لێوارى قه‌یرانێکى قوڵدا ده‌ژى و چاره‌نووسى گه‌له‌که‌مان به‌ره‌و هه‌ڵدێرێکى مه‌ترسیدار ده‌ڕوات.
هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم له جێى ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى قه‌یران و گرفته که‌ڵه‌که‌بووه‌کان بکه‌ن، به‌رده‌وام قه‌یران و گرفت و برینى دیکه بۆ دۆخى نائارام و شڵه‌ژاوى کوردستان زیاد ده‌که‌ن، که ئه‌مه‌ش وێنه‌یه‌کى نه‌شازى له لاى ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى مافى مرۆڤ بۆ کوردستان دروستکردووه.
لێره‌وه هۆشدارى ده‌ده‌ین به ده‌سه‌ڵاتداران تا چاوێک به شێوازى حکومڕانى خۆیاندا بگێڕنه‌وه، وه‌گه‌رنا چاره‌نوسێکى خراپ چاوه‌ڕوانیان ده‌کات.
له یادى سى ساڵه‌ى ڕاپه‌ڕینى گه‌لى کوردستاندا دروود بۆ گیانى پاکى شه‌هیدان و سڵاو بۆ که‌سوکاریان ده‌نێرین، هاوکات به‌ڵێنى پابه‌ندى خۆمان به ئامانج و مه‌به‌سته‌کانى ڕاپه‌ڕین دووپات ده‌که‌ینه‌وه، که خۆى له هێنانه کایه‌ى حکومڕانییه‌کى دادگه‌ردا ده‌بینێته‌وه.
ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کوردستان
پێنجى ئادارى 2021
