که‌جه‌که: هه‌موو ئه‌و دانپێدانانه له ژێر فشارى پاراستندا بووه
"به هیچ شێوه‌یه‌ک له دژى هه‌رێم نین و گه‌له‌که‌مان له مه‌ترسیدارترین دۆخدا پاراستووه و ده‌شیپارێزین"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆماجڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) رایگه‌یاند:" ئه‌و ناو و گرته‌ى ده‌نگ و شتى دیکه که بۆ تۆمه‌تبارکردنى (په‌که‌که) به‌کار هاتووه درووستکراون و دوورن له ڕاستییه‌وه و هه‌موو ئه‌و دانپیانانه له‌ژێر فشارى پاراستندا بووه" و ده‌شڵێن:" به هیچ شێوه‌یه‌ک له دژى هه‌رێم نین و گه‌له‌که‌مان له مه‌ترسیدارترین دۆخدا پاراستووه و ده‌شیپارێزین".
هه‌روه‌ها که‌جه‌که ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که" ئه‌و ئازادیخوازانه له سه‌ر ئازادیى بیروڕا و ڕۆژنامه‌گه‌رى به بارمته گیراون و هه‌موو ئه‌و دانپێدانانه له ژێر زه‌ختى پاراستندا دراوه".
که‌جه‌که وه‌ڵامى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى دایه‌وه، که له‌ژێر ناوى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش‌دا، چه‌ند ئازادیخوازێکیان به سیخور و تێکده‌ر و هاوکارى “په‌که‌که” ناوهێناوه و ڤیدیۆیه‌کیان بڵاوکردووه‌ته‌وه، که گوایه دانپێدانانه.
که‌جه‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که “ڕێکه‌وت نییه له رۆژى ئۆپه‌راسیۆنى داگیرکارى تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمى گاره چالاکوانانى بادینان به سیخور ناوده‌بات و له‌و رۆژه‌ى که خائین و نۆکه‌رى تورکیا و قه‌سابى شه‌نگال و عه‌فرین و سه‌رێکانى (نه‌سر حه‌ریری) له کۆشکه‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستان له هه‌ولێر له سه‌ر فه‌ڕشى سوور پێشوازیى لێده‌کرێت و ڤیدیۆى دانپێدانانى هه‌مان چالاکوانان بڵاوده‌کرێته‌وه".
هاوکات ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌روو که ئه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ى که له ڤیدیۆیه‌که‌ى پاراستندا هاتووه" وێنه‌گرتن له‌گه‌ڵ گه‌ریلا تاوان بێت، ئه‌وا به‌ر له هه‌موو که‌سێک بۆ خۆیان سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان تاوانبار ده‌که‌ن، چونکه ئه‌و نه‌ک ته‌نیا وێنه، ته‌نانه‌ت ڤیدیۆشى هه‌یه. ئه‌م تاوانبارکردنه له هه‌مانکاتدا سووکایه‌تیکردنه به هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى که له کاتى شه‌ڕى داعشدا شانبه‌شانى گه‌ریلا شه‌ڕیان کردووه و له‌گه‌ڵ گه‌ریلا به شانازییه‌وه وێنه و سێڵفییان گرتووه".
کۆماجڤاکێن کوردستان ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که"ئێمه چه‌ندین جاران ڕامانگه‌یاندووه، که به هیچ شێوه‌یه‌ک له دژى پێگه‌ى هه‌رێمى باشوورى کوردستان نین و ئه‌م پێگه‌یه و گه‌له‌که‌شمان له مه‌ترسیدارترین دۆخدا پاراستووه و له‌مه‌و به‌دواش ده‌یپارێزین".
هاوکات داوا له راى گشتى و هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌که‌ن، که له به‌رامبه‌ر پێشێلکردنى ماف و ئازادییه‌کان، زیندانیکردن و ئه‌شکه‌نجه‌کردنى ئازادیخوازان، چه‌واشه‌کردنى ڕاستییه‌کان و سووکایه‌تیکردن به به‌ها نیشتمانییه‌کان ئه‌رک و به‌رپرسیارێتى دیموکراتى خۆیان به جێ بهێنن.
