عه‌لى باپیر داواى بێلایه‌نى و سه‌ربه‌خۆیى دادگاکان ده‌کات
" به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک داکۆکیی له ئازادیى کارى ڕۆژنامه‌گه‌ریى له کوردستان ده‌که‌ین"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عه‌لى باپیر، سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کوردستان داوا له‌دادگاکان ده‌کات سه‌روه‌رى و بێلایه‌نى خۆیان بپارێزن و ده‌شڵێت:"به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک داکۆکیی و پشتگیریى له ئازادیى کارى ڕۆژنامه‌گه‌ریى له کوردستان ده‌که‌ین".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5ى ئازارى 2021، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى کۆمه‌ڵى دادگه‌ری، عه‌لى باپیر سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کورستان له مه‌کته‌بى تایبه‌تى خۆى له‌شارى هه‌ولێر پێشوازییکرد له ده‌سته‌ى پارێزه‌رانى دۆسیه‌ى ڕۆژنامه‌نوسه گیراوه‌کانى بادینان کردووه‌و باس له خستنه‌ڕوى ڕاستیی و دروستیى دانپێدانانى گیراوه‌کان و ڕه‌وشى دادگا کرا له هه‌رێمى کوردستان.
عه‌لى باپیر وێڕاى پشتگیریى ته‌واوى بۆ کارکردن به‌مه‌به‌ستى پاراستنى شکۆى دادگاکان، ده‌ستخۆشیى ئاراسته‌ى تیمى پارێزه‌ران کردووه که خۆبه‌خشانه هه‌ڵساون به به‌رگرییلێکردنى گیراوه‌کان و هیواشیخواست، دادگا بێلایه‌نیى خۆى بپارێزێت و ڕێگا به‌هه‌مو که‌سێک بدات مافى به‌رگرییکردنى له‌خۆى هه‌بێت.
سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى داده‌رى کوردستان ڕاشیگه‌یاند:"به هه‌مو شێوه‌یه‌ک داکۆکیی و پشتگیریى له ئازادیى کارى ڕۆژنامه‌گه‌ریى له کوردستان ده‌که‌ین، بۆئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاندنکارانى کوردستان بتوانن به شێوه‌یه‌کى دور له هه‌ر کارێکى ناپیشه‌ییانه کارى خۆیان ئه‌نجامبده‌ن به‌شێوه‌یه‌ک له‌چوارچێوه‌ى کارى ڕۆژنامه‌وانییدابێت".
هاوکات، عه‌لى باپیر جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که پێویسته له هه‌رێمى کوردستان ته‌واوى ئازادیى ڕاده‌ربڕین و چالاکیى مه‌ده‌نیى ده‌سته‌به‌ر بکرێت و سه‌روه‌ریى یاسا‌و ڕێکارى یاسایى به‌پێى یاسا بوارى ڕۆژنامه‌گه‌ریی و چالاکیى مه‌ده‌نیى بپارێزرێت و"دادگاکانیش سه‌روه‌ریی و بێلایه‌نى خۆیان بپارێزن".
