کۆسره‌ت ره‌سوڵ: ململانێ شه‌خسى و حزبییه‌کان ته‌شه‌نه‌ى سه‌ندووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى به‌بۆنه‌ى یادى راپه‌ڕین رایگه‌یاند:" کوردستان به دۆخێکى نه‌خوازراودا تێپه‌ڕده‌بێت و ململانێ شه‌خسى و حزبییه‌کان ته‌شه‌نه‌ى سه‌ندووه و کاریگه‌رى خراپى کردووه‌ته سه‌ر دۆخى کوردستان، خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کان وه‌ک پێویست نییه".
کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان به‌بۆنه‌ى یادى راپه‌ڕین په‌یامێکى پیرۆزبایى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:"له‌سایه‌ى راپه‌ڕینى جه‌ماوه‌رییه‌وه خاوه‌نى کۆمه‌ڵێک ده‌ستکه‌وتین و پاراستنیان ئه‌رکى له‌پێشینه‌ى هه‌موومانه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ کوردستان به دۆخێکى نه‌خوازراودا تێپه‌ڕده‌بێت و ململانێ شه‌خسى و حزبییه‌کان ته‌شه‌نه‌ى سه‌ندووه و کاریگه‌رى خراپى کردووه‌ته سه‌ر دۆخى کوردستان".
هه‌روه‌ها سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى، راشیگه‌یاند:"خزمه‌تگوزاریییه سه‌ره‌تاییه‌کانمان وه‌ک پێویست نییه و ئه‌و دروشمانه‌ى له‌پێناویدا خه‌باتمان کرد له‌ژێر مه‌ترسیدان."
کۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که ئه‌رکه له‌سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان ململانێ شه‌خسى و حزبییه‌کانیان وه‌لا بنێن و له‌پێناو کوردستانێکى ئازاد و دیموکراسی، که‌تێیدا مافى مرۆڤ و ئازادى ڕاده‌ربڕین و خزمه‌تگوزارییه‌کان و دابینکردنى ژیانێکى شایسته و خۆشگوزه‌ران بۆ هاوڵاتیان دابینبکرێت و نه‌کرێنه قوربانى ململانێکان.
هاوکات داوا له سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌کات کێشه‌کان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بکه‌ن و خه‌مى گه‌وره‌یان خه‌مى خه‌ڵک بێت.
