بافڵ تاڵه‌بانى به‌ڵێنێک به‌هاوڵاتیان ده‌دات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان رایگه‌یاند:" له ڕابردوودا یه‌کێتیى نه‌خشه‌دانه‌ر و بزوێنه‌رى راپه‌ڕین بوو و له‌ئێستاشدا به‌ڵێن ده‌ده‌ین یه‌کێتى نوێ یه‌کێتییه‌ک بێت بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونى داخوازییه ڕه‌واکانى خه‌ڵک و باشترکردنى ژیان و گوزه‌رانیان".
بافڵ تاڵه‌بانی، ھاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان له‌په‌یامێکدا بۆ تێپه‌ڕبوونى 30 ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕینى هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:"راپه‌ڕینه مێژووییه‌که‌ى گه‌لى کورد به‌رھه‌مى بڵێسه‌ى به‌تینى مه‌شخه‌ڵى شۆڕشى نوێ بوو، که کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان به‌پشتیوانى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان پریشکه‌که‌یان بڵێسه‌دارترکرد".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"راپه‌ڕین بۆ ئێمه په‌یامێکى به‌رده‌وامه و خه‌باتێکى نوێى سه‌رده‌میانه‌یه بۆ ئاوه‌دانی، خۆشگوزه‌رانى و باشترکردنى خزمه‌تگوزارییه‌کان. راستکردنه‌وه‌ى ھه‌ڵه و که‌موکوڕییه‌کان، کۆششى به‌رده‌وام و هه‌وڵى بێوچانمان بۆ حکومڕانییه‌کى باشتر، راپه‌ڕین و ئامانجه‌کانى مانادارتر ده‌کات".
هاوکات، ئه‌وه‌شدووپاتده‌کاته‌وه‌و به‌ڵێنێک به‌هاوڵاتیان ده‌دات و ده‌ڵێت:"وه‌ک چۆن له ڕابردوودا یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان نه‌خشه‌دانه‌ر و بزوێنه‌رى راپه‌ڕین بوو، به‌ڵێن ده‌ده‌ین یه‌کێتى نوێ یه‌کێتییه‌ک بێت بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونى داخوازییه ڕه‌واکانى خه‌ڵک و باشترکردنى ژیان وگوزه‌رانیان. به‌مه‌ش رۆحى شه‌هیدانمان ئارام ده‌که‌ین".
