پاپاى ڤاتیکان و عه‌لى سیستانى کۆبونه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ شه‌ممه پاپا فرانسیس، پاپاى ڤاتیکان گه‌یشته ماڵى عه‌لى سیستانی، مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌کانى عێراق له شارى نه‌جه‌ف و کۆبونه‌وه.
عه‌لى سیستانى داوایکردبوو به داخراوى و دوور له چاوى کامێراکان، بۆ ماوه‌ى کاتژمێرێک کۆببنه‌وه.
له پاش کۆبوونه‌وه‌که، پاپاى ڤاتیکان له ماڵى عه‌لى سیستانى هاته‌ده‌ره‌وه و به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ لێدوانێک بدات، به‌ره‌و شارى مێژووى "ئور" له پارێزگاى زیقار به‌ڕێکه‌وت.
پاپا فرانسیس له ساڵى ٢٠١٣وه بووه‌ته پاپاى ڤاتیکان و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به که‌سێکى نوێگه‌ر ناسراوه و هه‌وڵى بۆ ته‌بایى نێوان ئایینه‌کان داوه.
بڕیاره سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه، پاپاى ڤاتیکان سه‌ردانى شارى هه‌ولێر بکات و له یاریگاى فره‌نسو هه‌ریرى مه‌راسیمێکى نوێژخوێندن بۆ ده‌یان هه‌زار که‌سى مه‌سیحى ئه‌نجام بدات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار