په‌رله‌مان له‌رۆژى 8 مارسدا گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسى ژنان ناکات
ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان دوانیان ژنن پرسى ژنانیان نه‌خستووه‌ته‌به‌رنامه‌ى کاره‌وه
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
په‌رله‌مانى کوردستان بڕیاره رۆژى دووشه‌ممه 8ى ئازار(مارس) کۆبونه‌وه ئه‌نجام بدات و له‌سه‌ر دوو بڕگه گفتوگۆ ده‌کرێت، به‌ڵام ته‌وه‌ره‌کان باسى پرسى ژنانى تێدا نییه له 8ى مارسدا.
سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان بڵاویکردووه‌ته‌وه که له‌کاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆى رۆژى دووشه‌ممه رێکه‌وتى 2021/3/8، به‌م شێوه‌یه بێت:
یه‌که‌م: خستنه‌ڕووى ڕا‌وبۆچوونى په‌رله‌مانتاران سه‌باره‌ت به‌ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ى گه‌له‌که‌مان له‌ساڵى 1991. (بۆ ماوه‌ى چل ده‌قیقه)
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاساى (پاراستنى به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌کان له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق)، به‌پێى حوکمى مادده‌کانى (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان.
به‌دریه ئیسماعیل مه‌حمود، ئه‌ندامى لیژنه‌ى داکۆکیکردن له‌مافى ئافره‌ت له په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ئێمه وه‌کو لیژنه‌که‌مان له‌سه‌ر خه‌تبووین و شه‌وى رابردوو داواى ئه‌وه‌مان به فه‌رمى پێشکه‌ش کردووه که له رۆژى 8ى مارسدا باسى کێشه سه‌ره‌کییه‌کانى ژنان و ئافره‌تان بکرێت، به‌ڵام تا ئێستا سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان وه‌ڵامیان نه‌داوینه‌ته‌وه".
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان دووانیان ژنن و له‌سه‌دا 30% ئه‌ندامان له ژنان پێکهاتوون، ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتى:" ره‌نگه بیریان چوو بێت".
