سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆران ده‌ستیله‌کارکێشایه‌وه
"ئه‌وانه‌ى ( گۆڕ‌انى ئێستا) به‌ڕێوه ده‌به‌ن پێویسته به‌خۆیاندا بچنه‌وه"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى خۆى ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت " به‌رده‌وامى به‌ڕێوه‌بردنى بزووتنه‌وه‌که به‌مجۆره به‌دڵنیاییه‌وه گۆڕ‌انى توشى شکستى قورس‌تر ده‌که‌نه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر نه‌بم به به‌شێک له‌و شکسته وه‌ک ناڕه‌زاییه‌ک ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ى خۆم پێشکه‌ش کردووه".
ئه‌مڕۆ 6ى ئازارى 2021، له ڕونکردنه‌وه‌یه‌کدا عه‌بدولڕه‌حمان موهه‌ندیس که‌سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕانه له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر و هاوکات ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه له ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌یه‌کدا که له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانى بڵاویکردۆته‌وه، ده‌ڵێت "پێشتر پاش شکستهێنانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و په‌رله‌مانى کوردستان له کۆبونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتیمانیدا داوام له رێکخه‌رى گشتى و ئه‌ندامانى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن کرد ده‌ست له‌کار بکێشنه‌وه‌و ئاماده‌یى خۆشم نیشاندا به‌یه‌که‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌ست له‌کاربکێشمه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان نه‌یانکرد".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت " وه‌ک فراکسیۆن داوامان کرد نه‌چینه ناو حکومه‌ت و ناوماڵى خۆمان رێکخه‌ینه‌وه، له‌ده‌نگدانى چوونه ناو حکومه‌ت و بۆ ئه‌وه‌ش من و چوار هاوڕێى دیکه‌ى جڤات دژى چوونه ناو حکومه‌ت ده‌نگماندا".
