ئه‌م هه‌فته‌یه پرۆژه یاساى دادگاى فیدراڵى یه‌کلاده‌کرێته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌دات که پرۆژه یاساى دادگاى فیدراڵى ئه‌م هه‌فته‌یه یه‌کلاده‌کرێته‌وه‌و پێویستى به ته‌وافوقى سیاسى هه‌یه.
رێزان شێخ دلێر، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى دادگاى فیدڕاڵى دواخراوه، چونکه پێویستى به ته‌وافوقاتى سیاسى نێوان کوتله سیاسییه‌کانى عێراقه".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ئه‌م هه‌فته‌یه گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه یاساى دادگاى فیدراڵى ده‌کرێت، وتیشى:" ته‌سه‌ور ده‌که‌ین یه‌کلابکرێته‌وه‌و رێککه‌وتنى له‌سه‌ر بکرێت".
ده‌رباره‌ى پرۆژه بودجه‌ى 2021 ، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌ى خسته‌روو گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه دواى یه‌کلاکردنه‌وه‌ى پرۆژه‌یاساى دادگاى فیدراڵى ده‌بێت، وتیشى:" هه‌موو فراکسیۆنه کوردیه‌کان به‌و پێشنیارانه‌ى شیعه‌کان رازین، ئه‌وه‌ى له ره‌شنوسى پرۆژه‌که‌دا هه‌یه که رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و نیوه‌ى داهاته فیدڕاڵییه‌کانه، یان هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم 460 هه‌زار به‌رمیله‌که بدرێته سۆمۆو دواتر شایسته داراییه‌کانى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان به نه‌وت بدرێته‌وه هه‌رێم".
دادگاى فیدراڵى عێراق له نۆ ئه‌ندام پێکهاتوون( 3 شیعه، 2 سونه، 2 کورد، کریستیانێک و تورکمانێک) به‌ڵام له‌ئێستادا حه‌وت ئه‌ندامى ماوه‌ته‌وه، یه‌کێک له گرفته‌کان ئه‌وه‌یه که ده‌بێت دادگاى فیدراڵى یاساکه‌ى ته‌واو بکرێت و په‌رله‌مان خۆى هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
