مه‌حمود سه‌نگاوى: لایه‌نه‌کان له‌بارچاوى خه‌ڵک ناشرین بوون و جنێویان پێ ده‌درێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌حمود سه‌نگاوى له‌یادى ڕاپه‌ڕیندا په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: "ئه‌و ئاواتانه‌ى گه‌لى ئێمه هه‌یبوو، له‌دواى هاتنه‌سه‌ر کارى حکومه‌تى کوردى نه‌مانتوانى به‌ڵێنه‌کانمان جێبیه‌جێبکه‌ین"، ده‌شڵێت:"ئێستا له‌به‌رچاوى خه‌ڵک ناشیرین بون‌و جنێویان پێده‌ده‌رێت".
مه‌حمود سه‌نگاوى ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان له‌ساڵیادى ڕاپه‌ڕیندا ئاماژه‌ى به‌قوربانى‌و خه‌باتى هێزه سیاسییه‌کان کرد بۆ به‌دیهێنانى ئاواته‌کانى گه‌لى کورد له‌هه‌رێمى کوردستان.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌دات که "به‌داخه‌وه ئه‌و ئاواتانه‌ى گه‌لى ئێمه هه‌یبوو، له‌دواى هاتنه‌سه‌رکارى حکومه‌تى کوردى نه‌مانتوانى به‌ڵێنه‌کانمان جێبیه‌جێبکه‌ین، خه‌ڵک ویستى وڵات ئاوه‌دان بکرێته‌وه، به‌ڵام ئێستا میله‌ته‌که‌مان توشى کاره‌سات‌و برسێتى بووه، ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ى ئه‌وکات خه‌ڵک ده‌یانپه‌رستن، ئێستا له‌به‌رچاوى خه‌ڵک ناشیرین بون‌و جنێویان پێده‌ده‌ن".
هاوکات، مه‌حمود سه‌نگاوى ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه "به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌مانتوانیوه خزمه‌تى تێکۆشه‌ره‌کان‌و که‌سوکارى شه‌هیدان بکه‌ین، خه‌ڵک قسه‌ى ناشیرینمان پێ ده‌ڵێن، بۆیه داوا له‌هه‌مولایه‌نه‌کان ده‌که‌ین بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌ى ئه‌وکاته‌ى له‌شاخ هه‌یانبوو بتوانین ژیان باشبکه‌ین‌و ئه‌وه‌ى هه‌یه له‌م وڵاته بیخه‌ینه خزمه‌تى خه‌ڵکه‌وه، چونکه منداڵه‌کانى خۆشمان به‌توانجه‌وه پێمان ده‌ڵێن، ئه‌مه ئاکامى ئه‌و خه‌باته بوو که کردتان".
