کونسوڵى تورکیا به‌ڵێنیدا له‌کاتى بۆردومانى شه‌نگال هاووڵاتیانى سڤیل بپارێزن

جێگرى میرى ئێزدییان بۆ ‌ هاوڵاتى:

3 ساڵ لەمەوپێش



عهمار عهزیز

جێگرى میرى ئێزدییان دهڵێت بهڵێنیان لهکونسوڵى تورکیا هاکان جاکان وهرگرتووه کههێرشى تورکیا بۆ سهر شهنگال هاووڵاتیانى سڤیل دهپارێزن.

جهوههر عهلى بهگ ، جێگرى میرى ئێزدییان بۆ کاروبارى راگهیاندن و پهیوهندییهکان بۆ  هاوڵاتى ئاماژهى بهوهکرد لهسهر داواى خهڵکى شەنگال داواى چاوپێکهوتنیان لهگهڵ کونسوڵى تورکیا لهههولێر کردووه.

جێگرى میرى ئێزدییان وتیشى:»له7ى شوبات کۆبوونهوهیهکمان ئهنجامدا لهگهڵ کونسوڵى تورکیا لهههولێر هاکان جاکان و جێگرهکهی، داواى خهڵکى شهنگالمان پێشکهشکردن کهئهویش پاراستنى خهڵکى سڤیلە لهکاتى هێرشکردنى تورکیا بۆ سهر شهنگال، ئهوان دڵنیاییان بهئێمهدا که بههیج شێوهیهک خهڵکى سڤیل ناکهنه ئامانج، بهڵکو تهنها هێرش دهکهنهسهر شوێنهکانى پهکهکه«.

لهبارهى ئهوهى پهکهکه لهشهنگالدا نهماوهو یهبهژه لهڕووى فکرییهوه نزیکن لهپارتى کرێکارانى کوردستان پهکهکه، جهوههر عهلى بهگ وتی»تورکیا دهڵێت هێشتا بارهگا و شوێنى پهکهکه لهشهنگال ماون، بۆیه ئهوانیش دهڵێن بۆردومانى بارهگاو شوێنهکانى پهکهکه دهکهین».

«ئێمه نازانین کهى هێرش دهکهنهسهر شهنگال، بهڵام تورکیا سووره لهسهر ئهوهى بارهگاو شوێنهکانى پهکهکه بۆردوومان بکات، بهداخهوه تائێستا بهغدا رێککهوتنهکهى لهگهڵ ههرێم جێبهجێ نهکردووه، لهبهر ئهمهش کێشهکانی شهنگال رۆژ بهڕۆژ زیاتر دهبن، خهتاى بهغدایه که تائێستا رێککهوتنهکهى جێبهجێ نهکردوه، داوا لهههموو لایهک دهکهین شهنگال بپارێزن، چونکه  ئێزیدییهکان بهرگهى کارهساتێکى تر ناگرن».

جێگرى ئهنجومهنى خۆسهرى دیموکرات سهر بههێزهکانى یهبهشه دهڵێت:»پهکهکه لهشهنگال نهماوه، ئێمه وهک یهبهشه لهههڕهشهکانى تورکیا ناترسین با ههر ههڕهشه بکات، رێگا نادهین ئهردۆغان بگاته خهونهکهى».

حهسو ئیبراهیم، جێگرى ئهنجومهنى خۆسهرى دیموکرات سهر بههێزهکانى یهبهشه لهشهنگال به‌‌ هاوڵاتى وت»دهیان جار لهسهر دهزگا راگهیاندنهکان باسمان کردووه که پهکهکه لهشهنگال نهماوه، بهڵام تورکیا ههر دهڵێت ماون، ئهوهش تهنیا بیانوویهکه بۆ ئهوهى هێرش بکاتهسهر شهنگال».

ناوبراو جهختى لهوهکردهوه کههێزهکانى پهکهکه روڵێکى سهرهکییان ههبووه لهئازادکردنى شهنگال، بهڵام دواى کۆتایى هاتنى ئهرکهکانیان ههر له 2017 کشانهوهو لهشهنگال نهماون.

هه‌روه‌ها حه‌سو وتیشی:»هێزه‌کانى یه‌به‌شه‌ که‌ژماره‌یان نزیکه‌ى چوار هه‌زار شه‌ڕڤانن هه‌موویان ئێزیدین و خه‌ڵکى شه‌نگالن، یه‌ک شه‌ڕڤانى په‌که‌که‌ش له‌شه‌نگال نه‌ماوه‌، ئێمه‌ له‌هه‌ڕه‌شه‌کانى تورکیا ناترسین با هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ بکات، رێگا ناده‌ین ئه‌ردۆغان بگاته‌ خه‌ونه‌که‌ى خۆى که‌ئه‌ویش داگیرکردنى شەنگاله‌، شه‌نگال بۆ هیچ هێز و لایه‌نێک چۆڵناکه‌ین، تا له‌ژیاندا بین به‌رگرى له‌خاک و شه‌ره‌فى شه‌نگالیه‌کان ده‌که‌ین»

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار