ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر به سه‌رپه‌رشتیى ئومێد خۆشناو کۆبووه‌وه و چه‌ند بڕیارێکى ده‌رکرد، یه‌کێک له بڕیاره‌کان ئه‌وه‌یه که هه‌ر که‌سێک له بازگه‌کانى موسڵ و که‌رکووکه‌وه بیه‌وێت بێته ناو هه‌ولێر، ده‌بێت پشکنینى کۆرۆناى کردبێت و 72 کاتژمێرى به‌سه‌ردا تێپه‌ڕنه‌بووبێت.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و به‌سه‌رپه‌رشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر و به‌ئاماده‌بوونى ئه‌ندازیار عه‌لى ڕه‌شید، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، له‌دیوانى پارێزگا کۆبووه و گه‌یشته ئه‌م بڕیارانه‌ى لاى خواره‌وه:-
یه‌که‌م: پۆلى دوازده‌ى ئاماده‌یى و په‌یمانگه‌کانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به‌رده‌وام ده‌بن له خوێندن، له پۆلى یه‌کى بنه‌ڕه‌تى تا 11ى ئاماده‌یى له‌قوتابخانه حکومى و ناحکومییه‌کان له 12/3 تاوه‌کو 24/3 پشوو وه‌رده‌گرن، بۆ ئه‌وانه‌ى تاقیکردنه‌وه‌ى 20 نمره‌ییان کردووه، ئه‌و پۆلانه‌شى تاقیکردنه‌وه‌ى 20 نمره‌یى ده‌که‌ن ته‌نیا بۆ تاقیکردنه‌وه ده‌چنه قوتابخانه، ئه‌وقوتابیانه‌ى تاقیکردنه‌وه‌ى 20 نمره‌ییان ئه‌نجام نه‌داوه، تاقیکردنه‌وه‌کان ده‌که‌ونه دواى چه‌ژنى نه‌ورۆز، سه‌باره‌ت به زانکۆ و په‌یمانگه‌کان رۆژمێرى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا هه‌یه و به پێى رۆژمێرى خۆیان پشوو دیارى ده‌که‌ن.
دووه‌م/ له بازگه‌کانى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پارێزگاکانى موسڵ و که‌رکوک، تیمى ته‌ندرووستى له بازگه‌کان ده‌بن، هه‌ر هاووڵاتییه‌ک بێته شارى هه‌ولێر ده‌بێت پشکنینى کۆرناى کردبێت و 72 کاتژمێرى به‌سه‌ردا تێپه‌ێ نه‌بووبێت، هه‌رکۆمپانیایه‌کى کۆمپانیا گه‌شتیاریى و گواستنه‌وه سه‌رپێچى له‌و بڕیاره‌بکات ناوى ده‌چێته لیستى ڕه‌ش و بۆى نییه جارێکى تر هاوڵاتییان بۆ نێو شارى هه‌ولێر بگوازێته‌وه، ئه‌وانه‌شى ئیقامه‌یان هه‌یه و له هه‌رێم نیشته‌جێ نین، له ناوچه کوردستانییه‌کان، ئه‌وان ده‌بێت هه‌فته‌ى جارێک تێستى کۆرۆنا بکه‌ن و پێشکه‌شى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى بکه‌ن.
سێیه‌م/ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى که کراوه‌ن، (مۆڵ، مارکێت، شوێنه بازرگانییه‌کان)، دامه‌زراو و فه‌رمانگه حکومى و ئه‌هلیه‌کان و شوێنه گشتییه‌کان، پێویسته ته‌واوى مه‌رجه ته‌ندروستییه‌کان و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى جێبه‌جێبکه‌ن له‌به‌ستنى (ده‌مامک) و دوورى مه‌وداى نێوان هاوڵاتییان و دروست نه‌کردنى قه‌ره‌باڵغی، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌رشوێنێک پابه‌ند نه‌بێت ڕێکارى یاسایى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر.
چواره‌م/ یاد و بۆنه نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانییه‌کانى ئادار به‌رز و پیرۆز ڕاده‌گیرین به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ گردبوونه‌وه و کۆبوونه‌وه‌یه‌کى جه‌ماوه‌رى به‌م بۆنانه‌وه ئه‌نجام بدرێت و هه‌موو جۆره کۆێ و کۆبوونه‌وه و گردبوونه‌وه و کۆنفرانس و بۆنه‌یه‌کى ئاینى و کۆمه‌ڵایه‌تى قه‌ده‌غه‌یه.
پێنجه‌م/ گه‌شت و سه‌یرانى هاوڵاتییان به‌مه‌رجى جێبه‌جێکردنى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى و دروستنه‌کردنى قه‌ره‌باڵغى گربوونه‌وه‌ى ژماره‌ى زۆرى چه‌ندین خێزان به‌یه‌که‌وه ڕێگه پێدراوه.
شه‌شه‌م/ کافتریا و یانه و چێشتخانه‌کان، ده‌بێت خزمه‌تگوزارییه‌کانیان له‌ده‌ره‌وه و له‌باخچه‌کان پێشکه‌ش به میوانانیان بکه‌ن، ئه‌وانه‌شى که باخچه‌یان نییه، پێویسته له ژووره‌وه ژماره‌ى میوانه‌کانیان سنووردار بکه‌ن و په‌نجه‌ره وده‌رگاکان کراوه بن بۆئه‌وه‌ى هه‌واگۆڕکێ هه‌بێت و ڕه‌چاووى دوورى مه‌وداى نێوان مێزه‌کان بکرێت.
حه‌وته‌م/ ئه‌م شوێنانه له‌کاتژمێر (12)ى شه‌و تاوه‌کو (6)ى به‌یانى داده‌خرێن:
(یانه‌کانى شه‌وانه، کافتریا، یانه‌کانى مه‌ى خواردنه‌وه (باڕ).
هه‌شته‌م/ پرسه‌دانان له(کۆڵان-هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوه‌ت-باخچه) و مه‌راسیمى سه‌رقه‌بران به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌یه.
نۆیه‌م/ هۆڵه‌کانى سینه‌ما له‌گشت مۆڵ و بازاڕه‌کان به‌ته‌واوى داده‌خرێن.
ده‌یه‌م/ بووک گواستنه‌وه و ئاهه‌نگه‌کانى تر‌ى نیشان و له‌دایک بوون له‌هۆڵه‌کان له‌قه‌ره‌باڵغى سنووردار ده‌کرێت به‌مشێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه:-
- هۆڵ ڕووبه‌رى (500)م2، نابێت له (60) که‌س زیاترى تێیدا ئاماده‌بێت.
- هۆڵ ڕووبه‌رى (1000)م2، نابێت له (120) که‌س زیاترى تێدا ئاماده‌بێت.
هه‌ر خاوه‌ن هۆڵ و سه‌رپه‌رشتیارێک سه‌رپێچى له‌و بڕیاره بکات، هۆڵه‌که‌ى داده‌خرێت.
یازده‌یه‌م/ هاتووچۆ و چالاکى له که‌مپه‌کانى پارێزگاى هه‌ولێر سنووردار ده‌کرێن، ته‌نها ڕێگه به‌و ڕێکخراو و لایه‌نانه ده‌درێت که هاوکارى و پێداویستى ڕۆژانه دابین ده‌که‌ن ئه‌ویش به‌نووسراوى پارێزگاى هه‌ولێر/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کۆچ و کۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى قه‌یرانه‌کان، ڕێگه‌یان پێده‌درێت به‌پابه‌ندبوون به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان.
دوازده‌یه‌م/ داوا له‌مامۆستایان و پیاوانى ئاینى و یه‌کێتى زانایانى ئاینیى پیرۆزى ئیسلام ده‌که‌ین، هه‌روه‌ک چۆن له ڕابردوودا هاوکارمان بوونه، به‌هه‌مانشێوه هاوکارمانبن بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ى نوێژخوێنان که‌پابه‌ندى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کانبن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه به نوێژخوێنان نه‌ده‌ن به‌بێ به‌ستنى (ده‌مامک) بڕۆنه ناو مزگه‌وت و شوێنه ئاینییه‌کان و بردنى منداڵان بۆ ناو مزگه‌وت قه‌ده‌غه بکه‌ن.
سێزده‌یه‌م/ داوا له‌هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌که‌ین، له‌پێناو سه‌لامه‌تى خۆیان و ئازیزانیان له‌م قۆناغه‌دا به‌وپه‌ڕى هه‌ستکردن به به‌رپرسیاریه‌تى پابه‌ندى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى له کۆرۆنا بن و (ده‌مامک)ببه‌ستن، هه‌ر هاوڵاتییه‌ک ڕه‌چاووى به‌ستنى (ده‌مامک) و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى له ڤایرۆسى کۆرۆنا نه‌کات، ڕووبه‌ڕووى ڕێکارى یاسایى ده‌بێته‌وه و به‌پێى بڕگه‌ى چوارده‌یه‌مى به‌یانى ژماره (52)ى ساڵى 2020ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سزا ده‌درێت، به‌پێبژاردنى (20,000) هه‌زار دینار.
چوارده‌یه‌م/ هۆشدارى ده‌ده‌ینه سه‌رجه‌م شۆفێرانى (تایبه‌ت، بارهه‌ڵگر، کرێ) له‌کاتى هه‌بوونى سه‌رنشین له‌گه‌ڵیاندا پابه‌ندى ڕێناماییه ته‌ندروستییه‌کانبن و خۆیان و سه‌رنشینه‌کانیان (ده‌مامک) ببه‌ستن، هه‌ر که‌سێک سه‌رپێچى له‌م بڕیاره بکات، له‌لایه‌ن پۆلیسى هاتووچۆ ڕێکاریى یاسایى له‌به‌رامبه‌ریدا ده‌گیرێته‌به‌ر.
پازده‌یه‌م/ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى یه‌که کارگێڕییه‌کانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، ده‌بێت پابه‌ندى ته‌واوى ڕێنماییه‌کان بن و ئه‌و بڕیارانه گشت قه‌زا و ناحییه‌کانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه.
ئه‌م بڕیارانه له‌کاتژمێر (12)ى ئه‌مشه‌و (10) له‌سه‌ر(11)ى (3)ى 2021، ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه.
ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر
2021.3.10
