مه‌سعود بارزانی: له 11ى ئازاردا عێراق به فه‌رمى دانى به مافه‌کانى کورد دانا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان له ساڵیادى رێکه‌وتننامه‌ى 11ى ئازاردا رایگه‌یاند:" گرنگى رێککه‌وتنى 11ى ئازار له‌وه‌دا بوو، که بۆ یه‌که‌مجار حکومه‌تى عێراق به شێوه‌یه‌کى فه‌رمى دان به به‌شێک له مافه ره‌واکانى گه‌لى کوردستاندا بنێت".
ئه‌مڕۆ 11ى ئازارى 2021، مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى راشیگه‌یاند:" له 11ى ئازاردا ئه‌وه سه‌لمێندرا که ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق له رێگه‌ى چه‌ک و زه‌بروزه‌نگه‌وه ناتوانن ئیراده‌ى گه‌لى کوردستان بشکێنن".
هه‌روه‌ها سه‌رۆکى پارتى ئاماژه به‌وه ده‌دات که له کاتێکدا جه‌خت له په‌یامى ئاشتیخوازیى و پێکه‌وه‌ژیان و دیالۆگى گه‌لى کوردستان ده‌که‌نه‌وه، به بیر هه‌موو لایه‌کیش ده‌هێننه‌وه، که"نکۆڵیکردن له مافه‌کانى گه‌لى کوردستان و پێشێلکردنى رێککه‌وتن و بنه‌ما ده‌ستوورى و یاساییه‌کانى په‌یوه‌ست به مافه‌کانى گه‌لى کوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ک ئیراده‌ى گه‌له‌که‌مان بۆ وه‌رگرتنى مافه ره‌واکانى ناشکێنێت".
له رۆژى 11ى ئازارى ساڵى 1970 رێکه‌وتنێک له نێوان جوڵانه‌وه‌ى کوردى و حکومه‌تى ئه‌وکاتى عێراقدا کرا، به‌ڵام دواى چوار ساڵ رێککه‌وتنه‌که هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
