ئومێد خۆشناو: رێگرى له هه‌ڵپه‌رکێ ده‌که‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یاند، بژارده‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له کۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى کۆرۆنادا باسى لێوه نه‌کراوه، ده‌شڵێت:" له نه‌ورۆزدا ئێمه رێگرى له سه‌یرانکردن ناکه‌ین، به‌ڵام رێگرى له هه‌ڵپه‌ڕکێ و گردبوونه‌وه ده‌که‌ین".
ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر له کۆنفڕانسێکى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: "دوێنێ له کۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى کۆرۆنادا زۆر بژارده هه‌بوو، به‌ڵام دڵنیایى به هاوڵاتیان ده‌ده‌ین که قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتى له بژارده‌کانمان نه‌بووه."
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" له نه‌ورۆزدا ئێمه رێگرى له سه‌یرانکردن ناکه‌ین، به‌ڵام رێگرى له هه‌ڵپه‌ڕکێ و گردبوونه‌وه ده‌که‌ین، تاکه رێگاى به‌رده‌ممان خۆپارێزى و تێکه‌ڵ نه‌بوونى خه‌ڵکه."
دوێنێ، لیژنه‌ى باڵاى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا کۆبووه‌وه و وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:"هیچ بڕیارێک نییه بۆ راگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له رۆژانى نه‌ورۆزدا".
