به‌شیر حه‌داد: گفتوگۆکان له‌سه‌ر بودجه به‌شێوه‌ى دادپه‌روه‌رانه به‌رێوه‌ده‌چێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق له‌باره‌ى پشکى کورده‌وه له بودجه‌دا رایگه‌یاند:" گفتوگۆکان له‌سه‌ر بودجه به شێوه‌یه‌کى باش و دادپه‌روه‌رانه به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌شیر حه‌داد جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق له کۆنفڕانسێکى رۆژنامه‌نوسیدا راشیگه‌یاند:"پێویسته دانیشتنێکى تایبه‌ت له‌سه‌ر بودجه بکرێت."
ناوبراو به‌دوورى زانى رۆژى دووشه‌ممه، بودجه‌ى عێراق تێپه‌ڕێنرێت له‌به‌رئه‌وه‌ى کێشه‌ى یاساى دادگاى فیدراڵى هه‌یه.
به‌شیر حه‌داد جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که خاڵى گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و چاره‌سه‌رى ناو بودجه دادپه‌روه‌ر بێت و له چوارچێوه‌ى یاسا بێت، هه‌ر ده‌قێکیش له‌ناو پرۆژه یاساکه دابنرێت پێویسته ده‌ستوریى بێت.
محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق دواى کۆکردنه‌وه‌ى 150 واژۆ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه بریاریدا رۆژى دووشه‌ممه 15ى ئازار ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه بودجه‌ى 2021 ده‌ستپێبکات.
