نێچیرڤان بارزانى: با 11ى ئازاردا هه‌موومان وانه له مێژوو و هه‌ڵه‌کانى ڕابردوو وه‌رگرین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌یادى 11ى ئازاردا په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و ئاماژه به‌وه ده‌دات که هه‌ر ئه‌و ڕێککه‌وتنه بووه بنه‌ماى ده‌سکه‌وتى گه‌وره‌تر له ڕاپه‌ڕین و فیدراڵى بۆ هه‌رێمى کوردستان و ده‌شڵێت: با 11ى ئازاردا هه‌موومان له‌عێراق وانه له مێژوو و هه‌ڵه‌کانى ڕابردوو وه‌رگرین".
ده‌قى په‌یامى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان:
ئه‌مڕۆ به ڕێز و شکۆوه یادى په‌نجا و یه‌ک ساڵه‌ى ڕێککه‌وتنى یازده‌ى ئادارى 1970 ده‌که‌ینه‌وه که به‌رهه‌مى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوول و تێکۆشانى بێ‌وچان و موکوڕى و ئیراده‌ى به‌رزى گه‌لى کوردستان بوو به ڕابه‌رایه‌تیى بارزانیى نه‌مر. له‌م یاده‌دا سڵاو و دروود بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى کوردستان ده‌نێرین که له‌پێناو ئازادیى گه‌ل و وڵات‌دا گیانیان به‌خشى.
ڕێککه‌وتنى یازده‌ى ئادار یه‌که‌م به‌ڵگه‌نامه‌ى فه‌رمى بوو له مێژوو‌ى هاوچه‌ر‌خى گه‌لى کوردستاندا که حکوومه‌تى عێراقى ناچار کرد له چوارچێوه‌ى ئۆتۆنۆمیدا هه‌ندێک له مافه‌کانى بناسێنێت. هه‌ر چه‌نده حکوومه‌تى عێراق دواتر له‌سه‌ر بنه‌ماى لۆژیکى هێز له ڕێککه‌وتنه‌که پاشگه‌ز بووه‌وه، به‌ڵام وه‌ک هه‌میشه ئیراده‌ى گه‌لى کوردستان بۆ گه‌یشتن به مافه‌کانى له زه‌بر و زه‌نگ و هێزى چه‌ک به‌هێزتر بوو، تا دواجار هه‌ر ئه‌و ڕێککه‌وتنه بووه بنه‌ماى ده‌سکه‌وتى گه‌وره‌تر له ڕاپه‌ڕین و فیدراڵى بۆ هه‌رێمى کوردستان.
لۆژیکى هێز و پاشگه‌زبوونه‌وه له ڕێککه‌وتنى یازده‌ى ئادار، له به‌رده‌وامیى شه‌ێ و هێنانى ماڵوێرانى و کاره‌ساتى زیاتر بۆ عێراق، هیچى دیکه‌ى لێنه‌که‌وته‌وه، بۆیه با له‌م یاده‌دا هه‌موومان له عێراق په‌ند و وانه له مێژوو و هه‌ڵه‌کانى ڕابردوو وه‌رگرین و پابه‌ندى ده‌ستوور و هاوبه‌شى و هاریکاریى نێوانمان بین، تا هه‌موو کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین و ئارامى و سه‌قامگیرى و پێشکه‌وتن و داهاتوویه‌کى باشتر بۆ وڵات و هه‌موو پێکهاته‌کانى مسۆگه‌ر بکه‌ین.
ڕێککه‌وتنى یازده‌ى ئادار وه‌ک چۆن به‌رهه‌مى یه‌کگرتوویى و ته‌بایى و یه‌کڕیزى و شۆڕشێکى سه‌رتاسه‌ریى هه‌موو پێکهاته‌کانى گه‌لى کوردستان بوو، با یادکردنه‌وه‌یشى بکه‌ینه هانده‌رى ته‌بایى و یه‌کڕیزى و پێکه‌وه‌کارکردن و هاریکاریى نێوان ته‌واوى لایه‌ن و پێکهاته‌کان له‌پێناو پاراستنى ده‌سکه‌وته‌کان و چه‌سپاندنى سیستمى فیدراڵى و مسۆگه‌رکردنى مافه ده‌ستوورییه‌کانى گه‌لى کوردستاندا.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان
11ى ئادارى 2021
