مه‌سرور بارزانى: پێداگرى له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى کێشه‌کانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌که‌ینه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و ڕایگه‌یاند:" پێداگریى له‌سه‌ر چاره‌سه‌ریى بنه‌ڕه‌تى کێشه‌کانمان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى ده‌که‌ینه‌وه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ى یادى ڕێککه‌وتننامه‌ى 11ى ئازار ده‌ڵێت:" ئه‌مڕۆ یادى په‌نجا و یه‌ک ساڵه‌ى ڕێککه‌وتننامه‌ى یازده‌ى ئادارى ١٩٧٠ ده‌که‌ینه‌وه که ده‌ستکه‌وتێکى مێژوویى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلول بوو به‌ڕابه‌رایه‌تى بارزانیى نه‌مر".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت" خه‌بات و تێکۆشانى گه‌لى کوردستان، حکومه‌تى ئه‌وکاته‌ى عێراقى ناچار کرد که بۆ یه‌که‌م جار، به شێوه‌یه‌کى فه‌رمى دان به به‌شێک له مافه نه‌ته‌وه‌ییه ڕه‌واکانى گه‌لى کوردستاندا بنێت، هه‌رچه‌نده به‌داخه‌وه حکومه‌تى عێراق دواتر، ڕێککه‌وتننامه‌که‌ى پێشێل کرد و پاشگه‌زبووه‌وه و سه‌رئه‌نجام په‌ناى بۆ توندوتیژى و شه‌ر له دژى خه‌ڵکى کوردستان برده‌وه".
هاوکات، سه‌رۆکى حکومه‌ت له په‌یامه‌که‌یدا ئه‌وه‌ده‌خاته‌روو که ڕێککه‌وتننامه‌ى یازده‌ى ئادار، به‌رهه‌مى خه‌بات و قوربانیدانى سه‌رجه‌م چین و توێژ و پێکهاته جیاوازه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان بووه" خواست و ویستى گه‌لى کوردستان بوو بۆ به‌یه‌که‌وه‌ژیانى ئاشتیانه و ڕه‌تکردنه‌وه‌ى شه‌ر و ماڵوێرانیی".
مه‌سرور بارزانى جه‌ختیشکرده‌وه:" پێداگیریى له سه‌ر چاره‌سه‌ریى بنه‌ڕه‌تى کێشه‌کانمان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى ده‌که‌ینه‌وه له سه‌ر بنه‌ماى پاراستن و دابینکردنى مافه ده‌ستوورییه‌کانى گه‌لى کوردستان و چه‌سپاندنى بنه‌ماکانى سیسته‌مى فیدراڵى له عێراق".
رێککه‌وتنى 11ى ئازارى 1970 له نێوان حکومه‌تى ئه‌وکاتى عێراق و مه‌لا مسته‌فا بارزانى له باشورى کوردستان واژۆکرا، یه‌که‌مجاربوو حکومه‌تى عێراق دان به مافه‌کانى کورد دابنێت، هه‌ر به پێى رێککه‌وتنه‌که، بڕیاربوو تاساڵى 1977، له‌رێگه‌ى سه‌رژمێرى گشتی، ناوچه‌ى ئۆتۆنۆمى بۆ گه‌لى کورد دیاری‌بکرێت، به‌و مه‌رجه‌ى کورد به‌شدارى حکومه‌تى عێراق بکات.
