تورکیا و ئێران له‌باره‌ى پوله‌که‌ى هه‌رێم هاتنه‌ده‌نگ

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نمایشکردنى پولێک له‌کاتى سه‌ردانه‌که‌ى پاپا فرانسیس بۆ شارى هه‌ولێر که وێنه‌ى پاپاو نه‌خشه‌ى کوردستانى گه‌وره‌ى له‌سه‌ره، تورکیا و ئێران توڕه ده‌کات و سه‌رۆکى پارتى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌ییش ڕایده‌گه‌یه‌نێت" ئه‌و نه‌خشه‌یه له ژێر پێماندایه".
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆکى پارتى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یى (مه‌هه‌په) له هه‌ژمارى فه‌رمى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویه‌تی:" هیچ که‌سێک ناتوانێت له‌سه‌ر ئه‌و پوله چاپکراوه‌ى له سه‌ردانه‌که‌ى پاپا بۆ باکوورى عێراق که نه‌خشه‌ى به‌ناو کوردستانى له‌سه‌ره، په‌نجه‌ى تۆمه‌تمان بۆ درێژبکات".
باخچه‌لى ده‌شنوسێت:" ئه‌و نه‌خشه زه‌لیله ئه‌سڵه‌ن له ژێر پێماندایه، ئه‌وانه‌ش که له‌گه‌ڵ جوداخواز و تیرۆرستان ده‌چنه نێو هه‌مان چوارچێوه و هاوپه‌یمانى پێکده‌هێنن، زه‌لیلن".
هه‌روه‌ها سه‌عید خه‌تیب زاده وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ناڕه‌زایه‌تیى له دیزاینى پوله‌که ده‌ربڕى و رایگه‌یاند:" پوله‌که نه‌خشه‌ى کوردستانى گه‌وره‌ى له‌پشته و پێچه‌وانه‌ى بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه".
خه‌تیب زاده راشیگه‌یاندووه که" کۆمارى ئیسلامى له‌چوارچێوه‌ى گه‌یاندنى ناڕه‌زایه‌تى خۆى به حکومه‌تى عێراق له‌باره‌ى ئه‌و بابه‌ته‌وه، داواشى کردوه ئه‌و پوله کۆبکرێته‌وه‌و هه‌نگاوه نادۆستانه‌یه ده‌ستبه‌جێ راستبکرێته‌وه".
ئێواره‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه جوتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" ئه‌و پولانه ته‌نها پێشنیارن ره‌سمى نین و له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه په‌سه‌ندنه‌کراون".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"حکومه‌تى هه‌رێم له چوارچێوه‌ى ده‌ستورى عێراق و یاسا کارپێکراوه‌کان و له سۆنگه‌ى رێزگرتن له‌سه‌روه‌رى عێراق و ده‌وڵه‌تانى دراوسێ، بڕیارى گونجاو له‌باره‌ى ئه‌و پولانه‌وه ده‌دات".
رۆژى 7ى ئه‌م مانگه، له کاتى سه‌ردانه‌که‌ى پاپا فرانسیس، پاپاى ڤاتیکان بۆ هه‌ولێر شه‌ش پولى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنى حکومه‌تى هه‌رێم له فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر له پێشوازیدا نمایشکران، یه‌کێک له پوله‌کان وێنه‌ى پاپا فرانسیس و نه‌خشه‌ى کوردستانى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر بوو.
