هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: له‌سلێمانى نرخى به‌نزین له‌شاره‌کانى دیکه که‌متره

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگارى سلێمانى له‌باره‌ى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى به‌نزین ڕایگه‌یاند:" به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى به‌نزین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار و نه‌وت و دانانى ئه‌و باجه‌ى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌کان له‌سه‌ر هاورده‌کردنى سوته‌مه‌نى دایناوه" و راشیگه‌یاند:" له‌سلێمانى نرخى به‌نزین له‌شاره‌کانى دیکه که‌متره".
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه11ى ئازارى2021، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانى له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:" هه‌رچه‌نده به‌راورد به پارێزگاکانى دیکه نرخى به‌نزین له شارى سلێمانى که‌متره و کوالێتیشى باشتره، به‌ڵام به گشتى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى به‌نزین په‌یوه‌ندى به به‌رزبوونى نرخى نه‌وت له بازاڕه‌کانى جیهان و به‌رزبوونى به‌هاى دۆلاره به‌رامبه‌ر به دینارى عێراق و بڕێک له‌و باجانه‌ى که وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان له‌سه‌ر هێنانى سوته‌مه‌نى له بازگه‌کان دایناوه هه‌یه".
ناوبراو له‌باره‌ى ئه‌و پرۆژانه‌ى له شارى سلێمانى کاریان تێداده‌کرێت راشیگه‌یاند:" به‌رده‌وامبوون و ته‌واوکردن و ئیش‌کردن له شه‌قامى سه‌د مه‌ترى چاره‌سه‌رکردنى خۆڵ و خاشاکى تانجه‌رۆ و ده‌ستکردن به چاکرکردنه‌وه‌ى ئاوى سلێمانى هێڵى سلێمانى – دوکانى دوو".
هاوکات ئه‌وه‌شى روونرکه‌وه که کۆبونه‌وه و ئاهه‌نگگێڕان و کۆبونه‌وه رێگه‌پێدراو نییه، به‌ڵام له سنورى ئه‌و خۆپارێزییه‌ى که راگه‌یه‌ندراوه و له‌ژێر چه‌ترى خۆپارێزى ده‌توانن بۆنه‌کانیان به خۆش و ناخۆشه‌وه جێبه‌جێى بکه‌ن.
