محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود وه‌ڵامى تورکیا ده‌داته‌وه
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ده‌رباره‌ى هه‌ڕه‌شه‌کانى تورکیا له‌سه‌ر ئه‌و پووله‌ى که بۆ پاپاى ڤاتیکان دروستکراوه و نه‌خشه‌ى کوردستانى له‌سه‌ره ده‌ڵێت:" ده‌بێت هه‌موو خه‌ڵکى کوردستان به‌رگریى له‌و نه‌خشه‌یه بکات، وادیاره تورکیا میراتگیرى ئێمه‌یه".
محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود، سکرتێرى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ئه‌مڕۆ له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌نووسییدا وتی:" وادیاره تورکیا میراتگیرى ئێمه‌یه، ئه‌و بابه‌ته له هه‌رێمى کوردستان بووه و ده‌ستێوه‌ردانیش نه‌بووه له هیچ لایه‌کى دیکه، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى تورکیا ده‌ستێوه‌ردانه له کاروبارى وڵاتێکى دیکه‌دا".
هه‌روه‌ها وتیشى:" ئه‌وانه‌ى که ئه‌و دیزاینه‌یان کردووه کارێکى باشه و ده‌ستخۆشییان لێده‌که‌م، ده‌بێت هه‌موو خه‌ڵکى کوردستانیش به‌رگرییان لێ بکات".
هه‌روه‌ها محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ئه‌گه‌ر سه‌یرێکى مێژوو بکه‌ن ڕوونه که بۆچى تورکیا دژایه‌تیى نه‌خشه‌ى کوردستان ده‌کات، بۆیه کورد خۆى ده‌بێت هه‌نگاو بۆ کاره‌کانى خۆى بنێت و نابێت پرسى که‌س بکات و له که‌سیش بترسێت.
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به بۆنه‌ى سه‌ردانى پاپاى ڤاتیکان بۆ هه‌رێمى کوردستان پولێکى چاپکردووه که نه‌خشه‌ى کوردستانى گه‌وره‌ى له‌سه‌ره و له سه‌ردانى پاپاى ڤاتیکان بۆ هه‌ولێر نمایشکرا.
له یه‌که‌م کاردانه‌وه‌شدا تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ى له به‌رپرسانى هه‌رێمى کوردستان کرد و ڕایگه‌یاند:" هه‌ندێک به‌رپرسى له سنوور ده‌رچووى ئیداره‌ى هه‌رێمیى کوردى باکورى عێراق، مه‌رامى به‌کارهێنانى ئه‌و سه‌ردانه‌یان هه‌یه بۆ خسته‌ڕووى خه‌یاڵه خاوه‌کانیان له‌باره‌ى یه‌کپارچه‌یى خاکى وڵاتانى دراوسێى عێراق".
