دژى رێککه‌وتنه‌که‌ى شه‌نگال خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وێڕاى ڕێگرییه‌کانى سوپاى عێراق، له ئه‌نجامى به‌رخۆدانى ژنان و گه‌لى ئێزدی، ڕێگرییه‌کان تێشکێندرا و به هه‌زاران هاوڵاتى ئێزدى له ناوه‌ندى شه‌نگال به به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاڵاى ئاسایشى ئێزدخان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
میدیاى رۆژنیوز بڵاویکرده‌وه که له بازگه‌کانى شه‌نگالدا سوپاى عێراق ڕێگرى له خه‌ڵکى شه‌نگال ده‌کرد که بڕۆنه ناوه‌ندى شه‌نگال و به‌شدارى خۆپێشاندان ببن، به‌ڵام به پێداگرى خه‌ڵک و ژنان ڕێگرییه‌کانى هێزه عێراقییه‌کان شکێندرا و خۆپیشانده‌ران چونه ناوه‌ندى شه‌نگال.
خۆپیشاندانه‌که هه‌زاران هاوڵاتى ئێزدى دژى رێککه‌وتنى هه‌رێم و عێراق له‌باره‌ى شه‌نگاله‌وه ئه‌نجامدرا.
له ناو خۆپێشاندانه‌که‌دا ڕیش سپى و گه‌وره‌ى ئایینى ئێزدییه‌کان، به‌ڕێوبه‌رانى شه‌نگال و سیاسه‌تمه‌داران به‌شدارن، ژنانیش به ڕێژه‌یکى به‌رچاو به‌شدارى خۆپێشاندانه‌که‌ن و ئاڵاى ئاسایشى ئێزدیخانیان به‌رز کردووه‌ته‌وه.
