عه‌لى باپیر: کرانه‌وه‌ى کۆمه‌ڵ بۆ هێنانه‌دى به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتیمانییه‌کانمانه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سنوورى کرانه‌وه‌ى حزبه‌که‌ى هێنانه‌دى به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییو نیشتیمانییه‌کانى کۆمه‌ڵگاکه‌مانه.
عه‌لى باپیر له وتارێکدا سه‌باره‌ت به گۆڕانکارییه‌کانى کۆنگره‌ى حزبه‌که‌ى ده‌ڵێت:" سنوورى کرانه‌وه‌ى (کۆمه‌ڵى دادگه‌ریی) هه‌تا ئه‌وپه‌ڕى بازنه‌ى شه‌ریعه‌ته‌و، هه‌وڵده‌ده‌ین به‌فراوانیى شه‌ریعه‌تى به‌رجه‌سته له‌قوڕئان‌و سوننه‌تدا بکرێینه‌وه‌و، مه‌وداى کرانه‌وه‌که‌شی: هێنانه‌دى به‌رژه‌وه‌ندییه: ئیمانیی‌و مه‌عنه‌وییو ئاکارییو سیاسیی‌و ئابووریی‌و کۆمه‌ڵایه‌تییو نه‌ته‌وه‌ییو نیشتیمانییه‌کانى کۆمه‌ڵگاکه‌مانه، به‌سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانیه‌وه، به‌مسوڵمان‌و نامسوڵمانه‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:"پێشتر له‌ژێر ناو و نیشانى (کۆمه‌ڵى ئیسلامیی)دا به‌رده‌وام‌و به‌پێى پێویست له‌ڕووى مامه‌ڵه‌وه له‌گه‌ڵ واقیعدا، له‌گۆڕانکاریى و کرانه‌وه‌دا بووین له‌سنوورى شه‌ریعه‌تداو ئێستاش جگه له‌گۆڕینى ناو و نیشان‌و چه‌ند شتێکى دیکه‌ى له‌وبابه‌ته، هیچى دیکه‌یان زیاد نه‌کردوه‌و له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى پێشوومان ده‌ڕۆین".
هاوکات عه‌لى بابیر ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه کۆمه‌ڵ به‌جه‌وهه‌رو نێوه‌ڕۆکى زانراوى هه‌ڵقوڵاو له‌قوڕئان‌و سوننه‌ته به‌عه‌قڵ‌و دڵى ئازا‌و ئازاد‌و کراوه له‌سه‌ر کار‌و چالاکیى خۆى به‌رده‌وام ده‌بێت.
