جێگرى سوپاسالارى پێشمه‌رگه: ورده‌کارى سێ موچه‌ى لیوا هاوبه‌شه‌کان ئاشکرا ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
جێگرى سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له دوولاوه له‌هه‌وڵى دابینکردنى موچه‌ى لیوا هاویبه‌شه‌کاندان.
لیوا قاره‌مان که‌مال، جێگرى سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت"بۆ دابه‌شکردنى سێ موچه‌ى لیوا هاوبه‌شه‌کانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامه‌و وه‌زیرى پێشمه‌رگه چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر داواى له‌وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم کردووه موچه‌یه‌کیان به‌بێ لێبڕین پێ بدرێت تا هاوکارییه‌کانى ئه‌مریگا ده‌خرێته سه‌ر حسابى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه".
ناوبراو وتیشى:" پاره‌ى هاوکارییه‌کانى ئه‌مریکا بۆ لیوا هاوبه‌شه‌کان تاخیر بووه‌و هێشتا نه‌خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، هه‌وڵ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى پێش نه‌ورۆز موچه‌یه‌ک له‌رێگه‌ى وه‌زاره‌تى داراییى دابه‌ش بکرێت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌مریکییه‌کان دوابکه‌وێت، چونکه ده‌مێکه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه".
