شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: نه پاپا په‌که‌که‌یه و نه دیزاینه‌رى پووله‌که جه‌میل بایکه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، به‌و که‌سانه ده‌ڵێت، که ڕه‌وایه‌تیى ده‌ده‌نه تورکیا بۆ هێرشکردنه سه‌ر هه‌رێمى کوردستان به به‌هانه‌ى هه‌بوونى په‌که‌که و به ته‌نزه‌وه پێیان ده‌ڵێت”ئێ خۆ نه پاپا په‌که‌که‌یه و نه دیزاینه‌رى پوله‌که جه‌میل بایکه و نه وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندنیش له‌پشکى په‌که‌که‌یه”.
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسیى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان، له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى فه‌یسبووک نوسیوێتی:"زۆرجار گوێمان لێ ده‌بێت که ده‌وترێ تورکیا بۆیه هه‌رێمى کوردستان بۆردومان ده‌کات، چونکه په‌که‌که هاتووه‌ته هه‌رێمى کوردستان و بیانووى هێرشکردن ده‌داته تورکیا، ئه‌ى ئێستا چى ده‌ڵێن که تورکیا دروستکردنى پولێکى به‌نه‌خشه‌ى کوردستانه‌وه له‌شارى هه‌ولێر و له‌لایه‌ن وه‌زیرێکى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه قبوڵ نیه و هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌پاندنى قورسترین سزا به‌سه‌ر هه‌رێمدا ده‌کات".
هه‌روه‌ها ده‌شنوسێت:" ئێ خۆ نه پاپا په‌که‌که‌یه و نه دیزاینه‌رى پوله‌که جه‌میل بایکه و نه وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندنیش له‌پشکى په‌که‌که‌یه …؟".
دواى نیشاندانى چه‌ند پولێکى ڕه‌مزى که یه‌کێکیان نه‌خشه‌ى گه‌وره‌ى کوردستان و پاپاى ڤاتیکانى له‌سه‌ره له فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر، تورکیا و ئێران به توندى هاتنه سه‌ر هێڵ و داواى ڕوونکردنه‌وه‌یان له حکومه‌تى هه‌رێم کرد، ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تى تورکیا تا ئاستى سوکایه‌تى به نه‌خشه‌ى کوردستان و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کاردانه‌وه‌ى نواندووه.
