مه‌سعود بارزانى بۆ تیمى پارتى له حکومه‌ت: بچنه ناو خه‌ڵکى هه‌ژاره‌وه
"پێویسته خه‌ڵکى کوردستان که‌رامه‌تى خۆى له حکومه‌ته‌که‌ى خۆیدا ببیننه‌وه"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌گه‌ڵ تیمى پارتى له حکومه‌ت کۆبووه‌وه و په‌یامێکى ئاراسته‌کردن و وه‌ک له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه"ئامۆژگارى" کردوون، هه‌روه‌ها وتویه‌تى:" "رێبازى بارزانى رێبازى خزمه‌تکردنى خه‌ڵکه و پێویسته خه‌ڵکى کوردستان که‌رامه‌تى خۆى له حکومه‌ته‌که‌ى خۆیدا ببیننه‌وه."
رۆژى شه‌ممه13ى ئازارى 2021، له سه‌ڵاحه‌ددین مه‌سعود بارزانى پێشوازى له تیمى پارتى له حکومه‌تى هه‌رێم کرد.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى باره‌گاى بارزانی، سه‌ره‌تاى کۆبوونه‌وه‌که مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پوخته‌یه‌کى له‌باره‌ى کار و به‌رنامه‌کانى حکومه‌ت، هه‌نگاوه‌کانى پرۆسه‌ى چاکسازى له بواره‌کانى که‌رتى نه‌وت و پێشمه‌رگه و بواره جیاجیاکانى دیکه، هه‌نگاوه‌کان بۆ زیادکردنى داهاتى حکومه‌ت و پێشکه‌شکردنى خزمه‌تگوزارى بۆ هاووڵاتیان خسته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانى جه‌ختى له‌وه کردووه‌ته‌وه که "کابینه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وه‌ک تیمێکى هه‌ماهه‌نگ و پته‌و و به‌بێ جیاوازیى نێوان لایه‌نه پێکهێنه‌ره‌کانى کاروباره‌کانى خۆى به‌ڕێوه‌ده‌بات و هه‌وڵى ئه‌وه‌ش ده‌دات که بۆ دابینکردنى داهات و خزمه‌تکردنى خه‌ڵک پشت به خۆى و تواناکانى هه‌رێمى کوردستان ببه‌ستێت."
وه‌ک له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه"مه‌سعود بارزانى پووخته‌یه‌کى له‌باره‌ى دۆخى سیاسى و پێشهاته‌کان له ئاستى کوردستان، عێراق، ناوچه‌که و یه‌کڕیزیى لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان پێشکه‌ش کرد و ئامۆژگاریى پێویستى خسته‌ڕوو".
هه‌روه‌ها سه‌رۆکى پارتى رایگه‌یاندووه "پێویسته هه‌مووتان خۆتان به خزمه‌تکارى گه‌لى کوردستان بزانن و ده‌بێ له‌ناو چین و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگه و خه‌ڵکى هه‌ژارى وڵات‌دا بن و هه‌موو هه‌وڵه‌کان له ده‌ورى ئه‌وه‌دا چڕببێته‌وه که ده‌سه‌ڵات به دروستى و بۆ خزمه‌تى جه‌ماوه‌ر به کار بهێندرێن."
هاوکات ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که "رێبازى بارزانى رێبازى خزمه‌تکردنى خه‌ڵکه و پێویسته خه‌ڵکى کوردستان که‌رامه‌تى خۆى له حکومه‌ته‌که‌ى خۆیدا ببیننه‌وه."
ده‌قى راگه‌یێندراوه‌که‌ى باره‌گاى بارزانی
سه‌رۆک مه‌سعود بارزانى پێشوازى له کوتله‌ى وزاریى پارتى له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات
رۆژى شه‌ممه ١٣ـى ٣ـى ٢٠٢١ له سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆک مه‌سعود بارزانى پێشوازى له سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و تیمى پارتى له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کرد.
له کۆبوونه‌که‌دا سه‌ره‌تا مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى کوردستان کورته‌یه‌کى له‌باره‌ى کار و به‌رنامه‌کانى حکومه‌ت و هه‌نگاوه‌کانى پڕۆسه‌ى چاکسازى له بوارى که‌رتى نه‌وت و پێشمه‌رگه و بواره جیاجیاکانى تر و هه‌نگاوه‌کان بۆ زیادکردنى داهاتى حکومه‌ت و پێشکه‌شکردنى خزمه‌تگوزارى بۆ هاووڵاتیان خسته‌ڕوو. هه‌روه‌ها جه‌ختیشى له‌وه کرده‌وه که کابینه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ک تیمێکى هه‌ماهه‌نگ و پته‌و و به بێ جیاوازیى نێوان لایه‌نه پێکهێنه‌ره‌کانى کاروباره‌کانى خۆى به‌ڕێوه ده‌بات و هه‌وڵى ئه‌وه‌ش ده‌دات که بۆ دابینکردنى داهات و خزمه‌تکردنى خه‌ڵک پشت به خۆى و تواناکانى هه‌رێم ببه‌ستێت.
هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆک بارزانى گوته‌یه‌کى پێشکه‌شى ئاماده‌بووانى کۆبوونه‌وه‌که کرد و له‌باره‌ى بارودۆخى سیاسى و پێشهاته‌کان له ئاستى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که و یه‌کڕیزیى لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێم روونکردنه‌وه و ئامۆژگاریى پێویستى خسته‌ڕوو. هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشى له هه‌وڵ و ماندووبوونى تیمى پارتى له حکومه‌ت کرد و رایگه‌یاند پێویسته که هه‌مووتان خۆتان به خزمه‌تکارى گه‌لى کوردستان بزانن و ده‌بێ له‌ناو چینوتوێژه‌کانى کۆمه‌ڵگه و خه‌ڵکى هه‌ژارى وڵات‌دا بن و هه‌موو هه‌وڵه‌کان له ده‌ورى ئه‌وه‌دا چێ ببێته‌وه که ده‌سته‌ڵات به دروستى و بۆ خزمه‌تى جه‌ماوه‌ر به کار بهێندرێن. سه‌رۆک بارزانى ئاماژه‌شى به‌وه‌دا که رێبازى بارزانى رێبازى خزمه‌تکردنى خه‌ڵکه و پێویسته خه‌ڵکى کوردستان که‌رامه‌تى خۆى له له حکوومه‌ته‌که‌ى خۆیدا ببیننه‌وه.
له به‌شێکى تر‌ى گوته‌کانیدا سه‌رۆک بارزانى پشتیوانیى خۆى بۆ حکومه‌تى هه‌رێم دووپات کرده‌وه و داواى کرد که حکومه‌ت به پێداگرى و هێزه‌وه له‌سه‌ر پڕۆسه‌ى چاکسازى به‌رده‌وام بێت و ئاماده‌یى خۆشى راگه‌یاند که بۆ سه‌رخستنى پڕۆسه‌ى چاکسازى ئه‌وه‌ى پێویست بێت یارمه‌تیده‌رى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت.
