بۆ رێککه‌وتن وه‌فدى هه‌رێم دوانیوه‌ڕۆى سبه‌ینێ له به‌غدا ده‌بن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له یه‌کێک له ئه‌ندامانى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى وه‌رگرتووه، سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه به‌مه‌به‌ستى رێککه‌وتن ده‌چنه به‌غدا.
یه‌کێک له ئه‌ندامانى ئه‌و وه‌فده‌ى بڕیاره سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه 14ى ئازار بگاته به‌غدا بۆ هاوڵاتى وتى:"ئه‌مجاره که ده‌چینه‌وه بۆ به‌غدا به مه‌به‌ستى رێککه‌وتن و جێگیرکردنى پشکى کورده‌و دوا هه‌وڵى خۆمان ده‌ده‌ین".
هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ئه‌و ده‌قه‌ى له پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 دا هاتووه که 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌و زائیده‌ن نیوه‌ى داهاته فیدراڵییه‌کانه پابه‌ندى خۆیان دووپاتده‌که‌نه‌وه"ده‌مانه‌وێت ئه‌و ده‌قه تێبپه‌رێندرێت له پرۆژه‌که‌دا و هه‌رێم ئاماده‌یه ئیلتزامى ته‌واوه‌تى پێوه بکات".
رۆژى دووشه‌ممه 15ى ئازارى 2021، دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى فیدراڵى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت و پشکى کورد تا ئێستا یه‌کلانه‌کراوه‌ته‌وه له‌نێوان وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم و لایه‌نه شیعه‌کاندا.
