هاوپه‌یمانى سائیرون داوا ده‌کات پرۆژه‌ى بودجه تێپه‌رێنن و ناکۆکییه‌کان وه‌لابنێن
فراکسیۆنه هاوپه‌یمانییه‌که‌ى موقته‌دا سه‌در ره‌زامه‌نده له‌باره‌ى پشکى کورده‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هاوپه‌یمانى سائیرون له‌په‌رله‌مانى عێراق، له‌باره‌ى ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021 بانگه‌وازێک ئاراسته‌ى فراکسیۆنه‌کان ده‌کات و داواده‌کات، سه‌رجه‌م ناکۆکیه‌کانیان وه‌لا بنێن و رۆژى 15ى ئه‌م مانگه ده‌نگى له‌سه‌ر بده‌ن.
هوازن شه‌مه‌رى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى سائیرون له په‌رله‌مانى عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند:" له‌به‌ر ڕۆشنایى ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ى ئێستا که وڵات پێیدا تێده‌په‌ڕێت و په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆى به به‌ره‌نگارییه‌کانى په‌تاى کۆرونا و قه‌یرانى ئابوریه‌وه هه‌یه، بۆئه‌وه‌ى نیشتمانه‌که‌مان به سه‌لامه‌تى سه‌ربکه‌وێت به‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌نگ و ئاڵنگاریه‌کان که به‌هۆى دواکه‌وتنى په‌سه‌ندکردنى بودجه‌وه روبه‌ڕوى بوه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که تا نه‌بێته هۆى دوباره‌بونه‌وه‌ى سیناریۆى دواکه‌وتنى دابه‌شکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و هاوکاریه‌کانى خۆشگوزه‌رانى کۆمه‌ڵایه‌تى و گرێبه‌سته‌کان و خه‌رجى وه‌زاره‌ته‌کان، به‌تایبه‌تى گرێبه‌ست و کرێى وه‌زاره‌تى کاره‌با، داوا له‌هه‌مو په‌رله‌مانتاران ده‌نگ ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بوجه بده‌ن.
هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که بۆ دانیشتنى رۆژى دوشه‌ممه که تایبه‌ته به په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021 بانگه‌واز ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م فراکسیۆنه‌کان ده‌که‌ن، "ده‌نگ به پرۆژه‌یاساکه بده‌ن و سه‌رجه‌م جیاوازى و ناکۆکیه‌کانیان وه‌لابنێن و بیر له به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى نیشتمانى بکه‌نه‌وه".
هوازن شه‌مه‌رى ئاشکراشیکرد، به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى هاوڵاتیان واده‌خوازێت، هه‌وڵه‌کان یه‌کبخرێن و ناکۆکیه سیاسییه‌کان و ئاراسته‌کان بۆ ده‌نگدان به پرۆژه‌یاساى بودجه یه‌کبخرێن.
هه‌شتى ئه‌م مانگه، دواى کۆکردنه‌وه‌ى زیاتر له 150 واژۆ، محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق بڕیاریدا رۆژى دووشه‌ممه 15 ئازار 2021 پرۆژه‌یاساى بودجه بخرێته به‌رنامه‌ى کاره‌وه و ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت.
پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021، که له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان کراوه، هه‌رێمى کوردستان پابه‌ند ده‌کات به راده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خاو به نرخى کۆمپانیاى سۆمۆ، ده‌بێت 50%ى داهاته‌فیدراڵییه‌کان راده‌ستى حکومه‌تى عێراق بکات، له به‌رامبه‌ردا رێژه‌ى 12.67%ى پشکى هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرێت که زیاتره له 13 تریلۆن دینار له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا.
