ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه بودجه‌ى عێراق دواخرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
په‌رله‌مانى عێراق بڕگه‌ى ده‌نگدان و په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى له‌خشته‌ى کارى کۆبونه‌وه‌ى رۆژى 15ى ئه‌م مانگه لابرد و ته‌نها ده‌نگدان بۆ پرۆژه‌یاساى دادگاى فیدڕاڵى ده‌کرێت.
فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، خشته‌ى دانیشتنه‌که‌ى رۆژى دوشه‌ممه 15ى ئازارى 2021 تایبه‌ت ده‌بێت به ده‌نگدان و ته‌واوکردنى پرۆژه‌یاساى دادگاى فیدڕاڵی.
دواى کۆکردنه‌وه‌ى زیاتر له 150 واژۆ، محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق بڕیاریدا رۆژى دوشه‌ممه 15ى ئازار پرۆژه‌یاساى بودجه بخرێته به‌رنامه‌ى کاره‌وه و ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت.
هاوکات ئاژانسه عێراقییه‌کان ئه‌وه‌یان بڵاوکرده‌وه که سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق تووشى کۆرۆنا بووه‌و چاوه‌رێ ده‌کرێت ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه بودجه دوابخرێت.
