هێمن هەورامی توشى کۆرۆنا بوو

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای پۆزەتیڤ بووە و تووشی ڤایرۆسەکە بووە. دەشڵێت، "تەندروستیم جێگیرە."

هێمن هەورامی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە. نووسیویەتی، "دەمەوێت پێتان رابگەیێنم کە ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنام پۆزەتیڤ بوو. باری تەندروستیم جێگیرە و بە ھیوای سەلامەتیی ھەموو لایەکتان."

بڕیارە رۆژی سێشەممە، پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە، بەو پێیە بێت، جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە کۆبوونەوەکە ئامادە نابێت. 
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار