پۆلیسى ههولێر: دهمامک نهبهستن دهستگیر دهکرێن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پۆلیسی هەولێر رایگهیاند لەسبەی دوشەممەوە دەست بەجێبەجێکردنی رێکارەکان دهکات و بەرامبەر نەبەستنی دەمامک سزای 20000 (بیست) هەزار دینار لەهاوڵاتیان وەردەگرێت، ئەوەی پارەشی پێنەبێت دەستگیردەکرێت.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەکۆنگرهیهکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیس لەناو شاری هەولێر رێنمایی هاوڵاتیانیانکرد کە پابەندی رێنماییەکان بەگشتی و بەستنی دەمامک بەتایبەتی بن، چونکە بەگوێرەی رێنماییەکان کە لەسبەی دوشەممە دەخرێنەبواری جێبەجێکردنەوە، هەر کەسێک پابەندی بەستنی دەمامک نەبێت، 20000 (بیست) هەزار دینار سزادەدرێت.
بەگوێرەی رێنماییەکان کە ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیسی رێکاریی سەربە پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویانکردوەتەوە، بەرامبەر نەبەستنی دەمامک سزای 20000 (بیست) هەزار دینار لەهاوڵاتیان وەردەگرێت و ئەو کەسەش کە پارەی پێنەبێت دەستگیردەکرێت و رادەستی بنکەی پۆلیس دەکرێت.
موقەدەم شوان سەعدی، لە بەشی پۆلیسی رێکاریی رایگەیاند, "هەر کەسێک ماسک نەبەستێت و پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نەبێت بە بڕی 20000 (بیست) هەزار دینار سزا دەدرێت، یاخود شوێنی کارەکانیان دادەخرێن."
