سبه‌ینێ پرۆژه یاساى دادگاى فیدراڵى یه‌کلاده‌کرێته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سبه‌ینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌نگ ده‌درێت لەسەر پڕۆژەیاسای دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق کە تەنھا سێ مادەی ماوە دەنگی لەسەر بدرێت.
دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنی سبەی دوشەممەی بڵاوکردەوە، بە پێی ئەو کارنامەیە سبەی درێژه دەدرێت بە گفتوگۆگردن و دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای دادگای باڵای فیدراڵیی کە تەنھا سێ مادەی ماوە دەنگی لەسەر بدرێت و یه‌كلاییبكرێته‌وه.
بە گوێرەی کارنامەکە، له‌و دانشتنه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژەیاسای بەشداری عێراق لە یاسایی داهێنانی نێوده‌وڵه‌تی ساڵی 1970 ده‌درێت، هه‌روه‌ها گفتوگۆ دەکرێت لە بارەی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسایی ئه‌و تاوانانه‌ی كه له‌سه‌ر فڕوكه نێودەوڵەتیەکان ئه‌نجامده‌رێت.
سبه‌ی كاتژمێر 11:00 ی پێش نیوه‌ڕۆ دانیشتنی ژمارەی 43 ی ئاسایی وەرزی یەکەمی یاسادانان بۆ ساڵی سێیەم لە خولی چوارەمی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، کارنامەی دانیشتنەکە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵی 2021 لەخۆ ناگرێت.
