قوباد تاڵه‌بانى ورده‌کارى گفتوگۆکانى هه‌ولێر و به‌غدا ئاشکرا ده‌کات
له‌دۆسیه‌ى نه‌وتدا عێراقیش وه‌ک هه‌رێم رێکه‌وتنى له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌یه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، تائێستا هیچ رێککه‌وتنێکى نوێ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نه‌کراوه که ببێته جێگره‌وه‌ى ئه‌و رێککه‌وتنه‌ى له پڕۆژه‌یاساى بودجه‌دا ئاماده‌کراوه.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به ماڵپه‌ڕى "ناوه‌ندى هه‌واڵى نیشتمانی" رایگه‌یاندوه، پێشوتر حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى عێراق له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021 رێککه‌وتون و دواتر پرۆژه یاساکه نێردراوه بۆ په‌رله‌مان و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق تاوتوێ کراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، تائێستا سه‌باره‌ت به پشکى هه‌رێمى کوردستان پێشنیازى جێگره‌وه نیه، به‌وپێیه‌ى هه‌ر پێشنیازێک ئاماده بکرێت پێویسته له‌لایه‌ن هه‌ردو حکومه‌تى فیدڕاڵ و حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه جێبه‌جێ بکرێت.
هاوکات جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختده‌کاته‌وه بۆ ئاڕاسته‌کردنى بارودۆخى ئابوریى و دارایى حکومه‌تى فیدراڵ به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌کى دروست، که پێویست ده‌کات پێشنیاز و یاسایه‌ک بونى هه‌بێت که بتوانرێت جێبه‌جێ بکرێت وتیشى: "باوه‌ڕمانوایه ئه‌و برگه‌یه‌ى که حکومه‌تى عێراق ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر داوه باشترین برگه‌یه و ده‌توانرێت جێبه‌جێ بکرێت".
په‌یوه‌ست به رێککه‌وتنى "50 ساڵه‌ى نه‌وت" له‌گه‌ڵ تورکیاش قوباد تاڵه‌بانى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕو، ئه‌وه‌ى له‌م باره‌یه‌وه باس ده‌کرێت راست نیه، چونکه ئه‌وه‌ى له‌و ڕێکه‌وتنه‌دا هاتوه بریتى له گواستنه‌وه و به‌بازاڕکردنى نه‌وت له ڕێگه‌ى تورکیاوه و حکومه‌تى عێراقیش هه‌مان شێوازى ڕێککه‌وتنى هه‌یه.
هاوکات قوباد تاڵه‌بانى ئه‌وه‌ش روونده‌کاته‌وه که له‌کاتى گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى نه‌وتى عێراق، له‌کاتێکدایه بڕیاردرا نه‌وتى هه‌رێم له‌رێگه‌ى کۆمپانیایه‌کى به‌بازارکردنى نه‌وتى عێراق (سۆمۆ) بفرۆشرێت، داوایانکردوه کۆمپانیایه‌کى به‌بازارکردنى نه‌وتى نیشتمانى دروستبکرێت که نوێنه‌رایه‌تى پێکهاته‌کانى تێدابێت له‌وانه‌ش نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان.
